ئیسپانیاگرنگترین

بۆ یەکلاکردنەوەی کەیسەکەی ئێمباپێ لە ستۆکهۆڵم پەنا دەبرێتە بەر 10 هەزار کامێرا

نوێترین لێدوانی پارێزەرەکەی کیلیان

Yariga App

یاریگا –

پارێزەری ئێمباپێ بۆ یەکلاکردنەوەی کەیسەکەی هێرشبەرە فەڕەنسییەکە لە ستۆکهۆڵم داوا دەکات پەنا ببرێتە بەر کامێراکانی ناو هۆتێڵەکە کە نزیکەی 10 هەزار کامێرا لەو هۆتێلەدا هەن.

ماری ئەلێکس کانو بێرنارد، پارێزەری کیلیان ئێمباپێ دوای لێدوانەکەی بۆ کەناڵی “TF1″ـی فەڕەنسی، جارێکی دیکە بەدەنگ هات و ئەمجارەیان لەبارەی تۆمەتبارکرانی ئێمباپێ بە دەستدرێژیکردنە سەر خانمێک قسەی دیکە دەکات.

پارێزەرەکەی ئێمباپێ لە لێدوانێکی بۆ کەناڵی “BFMTV“ـی فەڕەنسی دەڵێت :’ئەگەر ئەم هێرشە میدیاییە لەسەر ئێمباپێ بەردەوام بێت، بێگومان ئێمە پەنا دەبەینە بەر دادگا، ناکرێت بەمشێوەیە کار لەسەر ناوبانگی ئێمباپێ بکرێت، ئەگەر زوو ئەم بابەتە یەکلا نەکرێتەوە هەڵوێستمان دەبێت’.

پارێزەرەکەی کیلیان دەشڵێت :’ئەگەر ئێمباپێ تۆمەتبارە دەکرێت پەنا ببرێتە بەر کامێراکانی ناو هۆتێلەکە، لەو هۆتێلە زیاتر لە 10 هەزار کامێرا لە هۆڵ و شوێنە جیاوازەکانی هەیە، با کامێراکان لێبدرێنەوە بۆ ئەوەی هەموو شتێک روون ببێتەوە و بزانین چی روویداوە، لەوانەیە هەندێک یاریزان و کەسی بەناوبانگ لە دەرەوە بە هەندێک چیرۆک تۆمەتبار کرابن، بەڵام ئەمە لە هۆتێلێک بووە لە ستۆکهۆڵم، بۆیە با پەنا ببرێتە بەر کامێراکانی ناو هۆتێلەکە’.

دەشڵێت :’تاوەکو ئێستا ئێمباپێ بانگ نەکراوە، چونکە تاوەکو ئێستا یەکلا نەبووەتەوە سکاڵای لەسەر تۆمار کراوە یان نا، ئەگەر سکاڵای لەسەر تۆمار بکرێت بێگومان دەبێت شایەت هەبێت یان بەڵگەی سەلماندنی هەبێت، ئەگەرنا ئێمە بەهۆی ناوزڕاندن سکاڵا تۆمار دەکەین و داوای پاراستنی ئێمباپێ دەکەین’.

بابەتی زیاتر

Back to top button