ئینگلتەراگرنگترین

ژووری جلگۆڕینی مانچێستەر یونایتد لە فێرگسن قەدەخە دەکرێت

Yariga App

یاریگا –

لە هەنگاوێکی دیکەی لەناکاوی بەرپرسانی مانچێستەر یونایتد بەرامبەر فێرگسن، چوونی بۆ ژووری جلگۆڕینی یانەکە لە لە راهێنەرە سکۆتلەندییەکە قەدەخە دەکرێت.

رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی ئاشکرایکردووە، جیم راتکیلف خاوەنی کۆمپانیای ئینیۆس کە چارەکێکی پشکەکانی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی کڕیوەتەوە، بڕیاریداوە چوونە ژوورەوە لە سێر ئەلێکس فێرگسن راهێنەری پێشووی یانەکە بۆ ژووری جلگۆڕینی مانچێستەر یونایتد قەدە خەبکات.

وەکو نەریتێکی مانچێستەر یونایتد، بەردەوام سێر ئەلێکس فێرگسن راهێنەری پێشووی یانەکە و بەشێک لە ئەستێرەکانی پێشووی مان یونایتد رێگایان پێدەدرا بچنە ژووری جلگۆڕینی یاریزانانی یانەکە، بەڵام بەگوێرەی بڕیارێکی نوێی یانەکە، فیڕگسن بۆی نییە بچێتە ژووری جلگۆڕینی یانەکە.

پێشتریش تۆڕی وەرزشی ئاتلەتیک ئاشکرایکردبوو، راتکلیف بڕیاریداوە مووچەی سێر ئەلێکس فێرسگن راهێنەری سکۆتلەندی پێشووی یانەکە ببڕێت کە وەکو باڵیۆزی یانەکە لە جیهان ساڵانە 2.16 ملیۆن پاوەند مووچەی وەردەگرت.

فێرگسن لە ماوەی 26 ساڵدا وەکو راهێنەری مان یونایتد 38 نازناوی بۆ شەیتانە سوورەکان بەدەستهێنا و لەوەتەی ساڵی 2013 مان یونایتد لەدوای خانەنشین بوونی فێرگسن نەیتوانیوە نازناوی پرێمەرلیگ و چامپیۆنزلیگ بباتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button