ئینگلتەراگرنگترین

ئێدەرسن هۆكاری رەتكردنەوەی ئۆفەری سعودییەكان ئاشكرا دەكات

Yariga App

یاریگا –

ئێدەرسن، گۆڵپارێزی بەڕازیلی یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی هۆكاری رەتكردنەوەی ئۆفەری سعودییەكان ئاشكرا دەكات.

لە هاوینی ساڵی 2017 ئێدەرسن بە بەهای 40 ملیۆن یۆرۆ لە ریزەكانی بێنفیكاوە پەیوەندی بە مانچێستەر سیتیەوە كرد.

لە ماوەی گواستنەوەكانی هاوینەدا ئێدەرسن ئۆفەری لە چەند یانەیەكی سعوودییەوە بۆ هاتبوو، بەڵام لە كۆتاییدا لە یانەكەی مایەوە و سەرجەم ئۆفەرەكانی رەتكردەوە.


لە لێدوانێكیدا بۆ TNTsportی بەڕازیلی ئێدەرسن گوتی:

بێگومان پێشتر چەند ئۆفەرێک لەسەر مێزەكە هەبوو، كە زۆر گەورە بوون و دەبوو سەیریان بكرێت، چونكە ئۆفەری زۆر نائاسایی و گەورە بوون.

كاتێک ئەو ئۆفەرە هات گفتوگۆیەكی درێژم لەگەڵ پێپ گواردیۆلا كرد، ئەنجامەكەشی مانەوە لە ریزەكانی مانچێستەر سیتی بوو.

گرێبەستەكەی ئێدەرسنی تەمەن 31 ساڵان لەگەڵ مانچێستەر سیتی لە هاوینی ساڵی 2026 بەسەردەچێت.

گۆڵپارێزە بەڕازیلییەكە لەم وەرزەدا لەگەڵ 9 یاری مانچێستەر سیتی بەشداری كردووە و توانیویەتی لە دوو یاری تۆڕی گۆڵەكەی بە خاوێنی بهێڵێتەوە و نۆ گۆڵیشی لێكراوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button