ئه‌ڵمانیاگرنگترین

بایەر لیڤەركوزن جۆری پێكانەكەی ڤیرتز ئاشكرا دەكات

Yariga App

یاریگا –

یانەی بایەر لیڤەركوزنی ئەڵمانی بەشێوەیەكی فەرمی پێكانی فلۆریان ڤیرتزی ئەڵمانی و ئەستێرەی یانەكەی ئاشكرا كرد.

ڤیرتز لە یاریی هەڵبژاردەكەی بەرامبەر هەڵبژاردەی هۆڵەندا لە میانی یارییەكانی نەیشنزلیگ تووشی پێكان بوو.


بە گوێرەی بەیاننامەكەی هەژماری فەرمی بایەر لیڤەركوزن ڤیرتز لە كاتی یاریكردن بۆ هەڵبژاردەكەی لە جولی نەتەوەكانی ئەوروپا لە پاژنەی پێیدا تووشی پێكان بووە.

ئاماژە بەوەشكراوە، هێشتا دیار نییە كەی بۆ راهێنانەكان دەگەڕێتەوە، دوای پشكنینەكان دەركەوتووە لە پاژنەی پێیدا تووشی پێكان بووە.

ئەوەشخراوەتە روو، ئێستا یاریزانەكە لە یانەكە چارەسەری بۆ دەكرێت.

بایەر لیڤەركوزن بە كۆكردنەوەی 11 خاڵ لە ریزبەندی پێنجەمی بۆندسلیگا دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button