ئینگلتەراگرنگترین

یاریزانێکی مان سیتی داهاتووی خۆی لەگەڵ یانەکەی یەکلاکردەوە

Yariga App

یاریگا –

ئەستێرەیەکی مانچێستەر سیتی لە زاری خۆیەوە داهاتووی لەگەڵ یانەکەی یەکلاکردەوە و بە ژمارە پاڵپشتی لە ویستی مانەوەی کرد.

ستێفان ئۆرتێگا کە گۆڵپارێزی دووەمی سیتیە، ساڵی 2022 لە گواستنەوەیەکی ئازاددا هێنرایە یاریگای ئیتیحاد. ناوبراو لە ئێستادا وای نابینێت شوێنی لە یانەکە نەمابێتەوە، بەڵکو داهاتووی خۆی هەر لەگەڵ سیتی دەبینێت و وتی

داهاتووم لەگەڵ مان سیتی دەبێت. لە ئێستادا هۆکاری ئەوتۆ نییە بۆ جێهێشتن. لە کۆتا دوو وەرزدا لە 36 یارییدا بەشدارییم کردووە، ئەوەش بۆ گۆڵپارێزی دووەم ژمارەیەکی هەروا هاکەزایی نییە.

لای پێپ گواردیۆلا هێشتا ئێدرسنی بەڕازیلی بژاردەی سەرەکیە و ئۆتێگا ئێستا تەمەنی 31 ساڵە، ئەم وەرزە تەنها یەک یاریی بەشداریکردووە لە خولی ئینگلیزی.

بابەتی زیاتر

Back to top button