ئه‌وروپاگرنگترین

هەواڵێکی خۆش بۆ هەوادارانی ئەفسانەیەکی تۆپی پێی ئەوروپا

Yariga App

یاریگا –

مژدەیەکی خۆش بڵاوکرایەوە لەبارەی بەردەوامیی ئەفسانەیەکی تۆپی پێی ئەوروپا.

لوکا مۆدریچ، ئەفسانەی تۆپی پێی ئەوروپا و هەڵبژاردەی کرواتیا کە ئێستا لە 39 ساڵەی تەمەنیدایە، 22 ساڵە لە کاراوانی پیشەگەرێتی تۆپی پێ بەردەوامە کاتێک بۆ یەکەم جار لە ساڵی 2002 لەگەڵ دینامۆ زیگربی وڵاتەکەی دەرکەوت.

لەگەڵ هەڵکشانی تەمەنی، قسەش لەسەر وازهێنانی یەکجارەکی دەکرێت و دەنگۆ هەبوو کۆتایی ئەم وەرزە کۆتایی کاروانە دوورودرێژەکەشی بێت، بەڵام مارکای ئیسپانی ئەو دەنگۆیەی رەتکردووەتەوە و ئاشکرای کردووە کە لوکا دەیەوێ بۆ جامی جیهانی 2026 بەشداریی بکات و گرێبەستەکەشی لەگەڵ ریاڵ مەدرید نوێبکاتەوە.

مارکا جەختی کردووەتەوە کە مۆدریچ لە کۆتایی ئەم وەرزە واز لە یاریکردن ناهێنێ.

لوکا لە ژیانی پیشگەری خۆیدا زۆرینەی هەرە زۆری نازناوە بەکۆمەڵەکان و تاکەکەسیەکانی بردووەتەوە بەتایبەت لەسەر ئاستی یانە کە خاوەنی شەش چامپیۆنزلیگ و جارێکیش باڵۆندۆری بردووەتەوە کە ساڵی 2018 بوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button