ئینگلتەراگرنگترین

تەواو؛ توخێل دەبێتە راهێنەری ئینگلتەرا و گواردیۆلا لە مان سیتی دەمێنێتەوە

گواردیۆلا گرێبەستەکەی لەگەڵ مانچێستەر سیتی نوێدەکاتەوە

Yariga App

یاریگا –

توخێل نزیکە ببێتە راهێنەری ئینگلتەرا و گواردیۆلاش بیر لەوە دەکاتەوە بۆ ماوەی ساڵێکی دیکە گرێبەستەکەی لەگەڵ مان سیتی نوێبکاتەوە.

کەناڵی سکای سپۆرتسی بەریتانی ئاشکرایکردووە، تۆماس توخێل راهێنەری ئەڵمانی لە گفتوگۆیەکانی لەگەڵ فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئینگلتەرا گەیشتووەتە قۆناخی کۆتایی و نزیکە ئەرکی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی سێ شێرەکان بگرێتە ئەستۆ.

سکای سپۆرتس راشیگەیاندووە، فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئینگلتەرا لەگەڵ بەڕێوەبەری کارەکانی توخێل لەسەر گفتوگۆیەکانیان بەردەوامن، بۆ ئەوەی راهێنەرە ئەڵمانییەکە ئەرکی راهێنەرایەتی ئینگلتەرا بگرێتە ئەستۆ کە ئێستا لی کارسلی بە کاتی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەکە دەکات.

Thomas Tuchel is in pole position for the England manager's job

رۆژنامەی تەلەگرافی بەریتانی ئاشکرایکردووە، پێپ گواردیۆلا بیر لەوە دەکاتەوە بۆ ماوەی ساڵێک گرێبەستەکەی لەگەڵ مانچێستەر سیتی نوێبکاتەوە و وەرزی داهاتووش لە سیتیزنس بەردەوام بێت، کە لەم رۆژانەی دواییدا دەنگۆی ئەوە هەبوو راهێنەرە ئیسپانییەکە ئەرکی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا بگرێتە ئەستۆ.

رۆژنامە بەریتانییەکە رایگەیاندووە، گواردیۆلا دەیەوێت وەرزێکی دیکەش گرێبەستەکەی لەگەڵ مان سیتی نوێبکاتەوە، ئینجا دواتر ئەرکی راهێنەرایەتی ئینگلتەرا بگرێتە ئەستۆ، کە لەوەتەی ساڵی 2016 راهێنەرە 53 ساڵانەکە ئەرکی راهێنەرایەتی مان سیتی گرتووەتە ئەستۆ.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button