ئیسپانیافه‌ره‌نساگرنگترین

دیشان لەبارەی تۆمەتبارکرانی ئێمباپێ بە دەستدرێژی سێکسی: قسەی لەگەڵ ناکەم

Yariga App

یاریگا –

دیشان لەبارەی تۆمەتبارکرانی ئێمباپێ بە دەستدرێژی سێکسی لەکاتی دوایین یاریی هەڵبژاردەکەی دەڵێت:’قسەی لەگەڵ ناکەم، ئەو خۆی دەزانێت چی دەکات’.

دیدیێ دیشان، راهێنەری هەڵبژاردەی فەڕەنسا دوای بردنەوەکەیان لە نەیشنزلیگ بەرامبەر بەلجیکا، لەبارەی دەنگۆکانی تۆمەتباربوونی کیلیان ئێمباپێ بە دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر خانمێک لە یەکێک لە هۆتێلەکانی ستۆکهۆڵم گوتی :’هەر کەسێک ئازادە لەوەی چی دەنووسێت، بەڵام کەشەکە زۆر نەرێنییە، پێویستە میدیا لەبارەی بڵاوکردنەوەی هەندێک بابەت هەستیار و وردتر بێت’.

هەروەها راهێنەرەکەی فەڕەنسا گوتیشی :’پێویستە هەر رۆژنامەیەک کەمێک بکشێتەوە دواوە و هەموو شتێک لەخۆیەوە بڵاو نەکاتەوە، لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون لەم بابەتانە زۆر قورس نییە، بەهەرحاڵ من قسەی لەگەڵ ناکەم، چونکە ئێمباپێ خۆی گەورەیە و دەزانێت چی دەکات و چۆن کاروبارەکانی خۆی رادەپەڕێنێت’.

رۆژنامەی ئێکسپرێسنی سویدی ئاشکرایکردووە، ئێمباپێ شەوی پێنجشەممە لەکاتی مانەوەی لە یەکێک لە هۆتێڵەکانی ستۆکهۆڵم دەستدرێژی سێکسی کردووەتە سەر خانمێک و ئەو خانمە لەلای پۆلیسی ئێمباپێی تۆمەتبار کردووە و پۆلیسی سوید دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button