ئیسپانیاگرنگترین

بارسێلۆنا گرێبه‌ستی سێ یاریزانی نوێده‌كاته‌وه‌

Yariga App

یاریگا –

بارسێلۆنا هەوڵدەدات گرێبەستی سێ یاریزانی تیپەکە نوێبکاتەوە، بۆ ئەوەی دڵنیابێت لەوەی لە هاوینی 2026دا یانەکەیان جێناهێڵن.

رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی، رایگه‌یاندووه‌، بارسێڵۆنا لەگەڵ پێدری (21 ساڵ)، گاڤی (20 ساڵ)، رۆناڵد ئاراوخۆ (25 ساڵ) دانوستان دەکات، بەمەبەستی رڕازیکردنی هه‌ر سێ یاریزان بۆ نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كانیان.

ئاماژەی بەوەشکردووه‌، له‌وانه‌یه‌ گرێبەستی پێدری و گاڤی لەم وەرزەدا نوێبکرێتەوە، بەڵام هەستێكی ئەرێنی لە دانوستانەکان لەگەڵ ئاراوخۆدا نییە، کە چاوەڕێی پشتڕاستکردنەوەی پڕۆژەی وەرزشی بارسێلۆنا ده‌كات پێش ئەوەی بڕیاری کۆتایی بدات.

خوان لاپۆرتا سەرۆکی یانه‌كه‌ و دیکۆ بەڕێوەبەری وەرزشی ئامانجیان درێژکردنەوەی گرێبەستی ئەو سێ یاریزانە تا ساڵی 2030.

رۆژنامه‌كه‌ باسی له‌وه‌شكردووه‌، هاوئاهەنگییەکی زۆر باش لە دانوستانەکان لەگەڵ پێدری هەیە، هەروەها یاریزانەکە هەست گرنگی پێدان له‌لایه‌ن فلیکه‌و ده‌كات، به‌تایبه‌ت وەرزی پێشوو بەهۆی پێکانەوە لەژێر سەرکردایەتی چاڤی زۆر یاری نەکرد.

دیکۆ پێشتر لەگەڵ هیکتۆر پیرێس، بریکاری پێدری کۆبووەتەوە، بۆ دەربڕینی خواستی یانەکە بۆ درێژکردنەوەی گرێبەستی ئەو یاریزانە و بەروونی پێی راگه‌یاندوون یاریزانه‌كه‌ بۆ راهێنەر و یانه‌كه‌ گرنگه‌، به‌ڵام هێشتا هەردوولا نەگەیشتوونەتە قۆناخێکی پێشکەوتوو لە دانوستانەکاندا، بەڵام بارسا متمانەی تەواو هەیە بۆ تەواوکردنی ڕێککەوتنەکە چونکە پێدری دەیەوێت لە بارسێلۆنا بمێنێتەوە.

نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی گاڤی بە سادەتر دادەنرێت، چونکە یانەکە پێی وایە گەورەترین خەونی ئەو یاریزانە بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كانه‌ له‌گه‌ڵ بارسێڵۆنا، سەرەڕای سەختی ئه‌و پێکانەی له‌ ماوه‌ی رابردوو دووچاری یاریزانه‌كه‌ بوو، دیكۆ خواستی یانەکەی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی و به‌ یاریزانه‌كه‌ گه‌یاندبوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button