ئه‌ڵمانیاگرنگترین

بایرن میونشن گرێبەستی ئەستێرەیەكی نوێ دەكاتەوە

Yariga App

یاریگا –

راپۆرتە رۆژنامەوانیەكان ئاشكرایانكرد، یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی دەیەوێت گرێبەستی لیرۆی سانێ ئەستێرەی ئەڵمانی یانەكەی نوێ بكاتەوە.

گرێبەستەكەی سانێ لەگەڵ بایرن میونشن لە هاوینی ساڵی 2025 كۆتایی دێت.

سانێ لە هاوینی ساڵی 2020 لە ریزەكانی مانچێستەر سیتیەوە بە بەهای 49 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە بایرن میونشنەوە كرد.


بەگوێرەی زانیارییەكانی سكای سپۆرتس بایرن میونشن هێشتا كار لەسەر نوێكردنەوەی گرێبەستی لیرۆی سانێ دەكات و گفتوگۆكان بەردەوامن.

ئاماژە بەوەشكراوە، ئامانجی سەرەكی بایرن میونشن نوێكردنەوەی گرێبەستی هەریەك لە جەمال موسیالا و جۆشوا كیمیچە، سانێ ئارامە  و پلانی جێهێشتنی یانەكەی نییە.

ئەوە ئاشكرا كراوە، سانێ بایرن بە بژاردەی یەكەمی خۆی دادەنێت  بە تەواوی پابەندە بە یانەكەیەوە.

لیرۆی سانێ

لەم وەرزەدا سانێ تەنیا چوار یاری لەگەڵ بایرن كردووە و توانیویەتی گۆڵێك بكات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button