ئیسپانیاگرنگترین

دێلا فوێنتێ باس لە دوورخستنەوەی لامین یامال دەكات

Yariga App

یاریگا –

لویس دێلا فوێنتێ، راهێنەری هەڵبژاردەی ئیسپانیا باس لە دوورخستنەوەی لامین یامال لە هەڵبژاردەكەی دەكات.

لە دوای یاری هەڵبژاردەكەی بەرامبەر هەڵبژاردەی دانیمارك لامین یامال بە شەلینەوە بیندرا و بەوەش بۆ یاری سڕبیا دوورخرایەوە.

بارسێلۆنا لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا پێكانی یاریزانەكەی راگەیاند.


لە كۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یارییەكەیان بەرامبەر سڕبیا، دێلا فوێنتێ گوتی:

وا باشترە كە یاریی بكات، كە ئەوە رووینەدا ئەبێ بەرپرسیاریەتی لە ئەستۆ بگرم؟ ئێمە گرنگی بە یاریزانەكان دەدەین، بەلام پاراستنیان ئەركی سەر شانی ئێمە نییە.

لامین رووبەرووی كێشەیەك بووەوە و دوای یارییەكە باسی كرد بۆمان، پرسیاری بارودۆخیم لێكرد و بینیم كە دڵنیا نییە، بۆیە بڕیارمدا بیگەڕێنمەوە ماڵەوە بۆ ئەوەی لە ژینگەی خۆیدا باشتر بێت و هەست بە  ئاسوودەیی و پارێزراویی بكات.

هیچ فشارێكی بارسێلۆنام بۆ دوورخستنەوەی لامین یامال لەسەر نەبووە، قسەم لەگەڵ هیچ كەسێک نەكردووە، لامین پێی گوتم كە باش نییە و منیش متمانەی تەواوم پێیەتی.

چاوەڕوان دەكرێت ئەمڕۆ هەڵبژاردەی ئیسپانیا رووبەرووی هەڵبژاردەی سڕبیا ببێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button