یاریگا –
كیلیان ئێمباپێ، ئەستێرەی هەڵبژاردەی فەڕەنسا و یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی هەواڵێكی یەكێك لە رۆژنامەكان بە درۆ دەخاتەوە.
پێشتر ماڵپەڕی Aftonbladetـی سویدی بڵاویکردەوە، لە هەمان کاتی یارییەکەی فەڕەنسا و ئیسڕائیل کیلیان ئێمباپێ لە ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید بووە و سەردانی یانەیەکی شەوانەشی کردووە.
FAKE NEWS !!!! ❌❌❌
Ça en devient tellement prévisible, veille d’audience comme par hasard 😉 https://t.co/nQN98mtyzR— Kylian Mbappé (@KMbappe) October 14, 2024
بە گوێرەی زانیارییەكانی RMCSport پۆلیسی ستۆكهۆڵم لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردووە، دوای ئەوەی هەفتەی رابردوو داوایەک بەرزكراوەتەوە كە تاوانێكی دەستدرێژی لەو هۆتێلەی كیلیان ئیمباپێ و هاوڕێكانی لێی ماونەتەوە روویداوە.
هەر زوو كیلیان ئیمباپێ لە هەژماری تایبەتی خۆی لە پلاتفۆرمی ئێكس هەواڵەكەی داناوەتەوە و نووسیویەتی ‘ هەواڵی درۆ ‘.
ئێمباپێ رەتیكردەوە لە پشووە نێودەوڵەتیەكاندا پەیوەندی بە هەڵبژاردەی فەڕەنساوە بكات و دەیەوێت سەرنجی تەنیا لەسەر ریال مەدرید بێت، ئاماجی بەدەستهێنانی باڵۆن دۆری 2025 دەیەوێت تەنیا بۆ یارییە گرنگەكان پەیوەندی بە هەڵبژاردەكەیەوە بكات.
لەم وەرزەدا كیلیان بەشداری 11 یاری لەگەڵ ریال مەدرید كردووە و توانیویەتی 7 گۆڵ بكات و گۆڵێكیش درووست بكات.