ئینگلتەراگرنگترین

زانیاری نوێ دەربارەی داهاتووی پێپ گواردیۆلا

Yariga App

یاریگا –

راپۆرتە رۆژنامەوانیەكان زانیاری نوێیان دەربارەی داهاتووی پێپ گواردیۆلای ئیسپانی و راهێنەری یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی ئاشكرا كرد.

لە ساڵی 2016 پێپ گواردیۆلا وەك راهێنەری نوێی مانچێستەر سیتی دەستنیشانكرا و گرێبەستەكەی لەگەڵ ئەو یانەیە لە هاوینی ساڵی 2025 بەسەردەچێت.

بە گوێرەی زانیارییەكانی تایمز، یەكێتیی تۆپی پێی ئینگلتەرا بەشێوەیەكی نافەرمی پەیوەندی بە پێپ گواردیۆلاوە كردووە بۆ ئەوەی ببێتە راهێنەری نوێی هەڵبژاردەكەیان.

ئاماژە بەوەشكراوە، پێشبینی دەكرێت لە ماوەی چەند هەفتەی داهاتوودا پێپ گواردیۆلا بڕیاری كۆتایی لەسەر داهاتووی خۆی بدات.

نازناوێکی چامپیۆنزلیگ، شەش نازناوی پرێمەرلیگ، نازناوێکی جامی جیهانی یانەکان، نازناوێکی جامی سوپەری ئەوروپا، دوو نازناوی جامی یەکێتی ئینگلتەرا، چوار نازناوی جامی خولی ئینگلتەرا و دوو نازناوی جامی قەلخانی ئینگلتەرای بەدەستهێناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button