ئەفریقاگرنگترین

شاندی هەڵبژاردەی نەیجیریا بەبێ ئەوەی یارییەکەی بکات لیبیای بەجێهێشت

Yariga App

یاریگا –

شاندی هەڵبژاردەی نەیجیریا بەبێ ئەوەی یارییەکەی لە پاڵاوتنی جامی ئەفریقا بکات لیبیای بەجێهێشت.

شاندی هەڵبژاردەی نەیجیریا بەبێ ئەویە یارییەکەی سبەی سێشەممە بەرامبەر لیبیا لە پاڵاتونەکانی جامی ئەفریقای 2025 بکات، خاکی لیبیای بەجێهێشت و لە فڕۆکەخانەی ئیبراق گەڕایەوە نەیجیریا، لەکاتێکدا وابڕیاربوو سبەی لە بەنغازی لە پاڵاوتنی جامی کیشوەرەکە ببنە میوانی لیبیا.

دوێنێ یەکشەممە کاتێک شاندی یاریزانانی نەیجیریا بۆ ئەنجامدانی یارییەکەیان لە پاڵاوتنی جامی ئەفریقا 2025 گەیشتنە لیبیا، زیاتر لە 12 کاتژمێر لە فڕۆکەخانەیەکی ئەو وڵاتە گیریان خواردبوو، یاریزانەکان لە سۆشیاڵ میدیا وێنەکانیان بڵاوکردووەتەوە و رایانگەیاندووە، بەبێ شوێنی خەوتن و بەبێ خواردن و خواردنەوە لە فڕۆکەخانە گیریان خواردبوو.

ویلیام ئیکونج، کاپتنی هەڵبژاردەی نەیجیریا لە پلاتفۆڕمی ئێکس رایگەیاندووە، پێش ئەوەی فڕۆکەکەمان بنیشێتەوە لە بەنغازی ئاڕاستەی گەشتەکەمان بۆ شوێنێکی دیکە گۆڕا بەبێ ئەوەی هۆکارەکەی بزانین و ئێمەیان بردە فڕۆکەخانەیەکی دیکە، دەرگای فڕۆکەخانەکەیان داخست و بۆ ماوەی 12 کاتژمێر بەبێ خواردن و خواردنەوە ماینەوە، ئێمە رەتیدەکەینەوە سبەی بەرامبەر لیبیا یاریی بکەین’.

بابەتی زیاتر

Back to top button