ئیسپانیاگرنگترین

تەواو؛ سێ ئەستێرەی بارسێلۆنا دەگەڕێنەوە

Yariga App

یاریگا –

بەشێوەیەکی فەرمی فێرمین لۆپێز بۆ مەشقەکانی بارسێلۆنا گەڕایەوە.

یانەی بارسێلۆنا بەفەرمی پشتڕاستی کردووەتەوە، فێرمین لۆپێزی ئەستێرەی لاوی یانەکە بەتەواوی لە پێکانەکەی چاکبووەتەوە و گەڕاوەتەوە مەشقە بە کۆمەڵەکانی تیپەکەی.

یاریزانە تەمەن 21 ساڵانییەکە لە 17ـی ئەیلوولەوە بەهۆی پێکان لە ماسولکەی رانی لە یاریکردن دابڕاوە، بەڵام ئێستا بۆ یاریکردن ئامادەیە و دەتوانێت بەشداری یارییەکەی بەرامبەر سێڤییا بکات، کە 20ـی ئەم مانگە لە یاریگای مۆنجویک بەڕێوەدەچێت.

هاوکات دانی ئۆلمۆی ئەستێرەی نوێی یانەکەش لە گەڕانەوە نزیکە، بەمزووانە بارسا رووناکی سەوزی بۆ هەڵدەکات و دەگەڕێتەوە مەشقە بە کۆمەڵەکان. جیا لە ئۆلمۆ، پابلۆ گاڤی سێیەم یاریزانە لە گەڕانەوە نزیکە و پێشبینی دەکرێت لەم رۆژانەدا رووناکی سەوزی بۆ هەڵبکرێت.

بە گەڕانەوەی ئەو سێ یاریزانە، هانزی فلیک پێکهاتەیەکی تۆکمەتری لە بەردەستدا دەبێت و دەتوانێت بەشێوەیەکی باشتر کێبڕکێی بەدەستهێنانی سەرجەم نازناوەکانی ئەم وەرزە بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button