ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ویلیام سالیبا ریال مەدرید بێ هیوا دەکات

Yariga App

یاریگا –

ویلیام سالیبای فەڕەنسی ریال مەدرید بێ هیوا دەکات و نیازی جێهێشتنی یانەکەی نییە.

بەگوێرەی میدیاکانی ئیسپانیا ریال مەدرید گرنگییەکی زۆر بە تواناکانی ویلیام سالیبای بەرگریکاری ئارسیناڵ دەدات، دەیەوێت لە هاوینی داهاتوو ئۆفەرێکی فەرمی بۆ گواستنەوەی پێشکەش بە گەنەرز بکات.

بەڵام ماڵپەڕی ئێکسپرێس بڵاویکردووەتەوە، بەرگریکارە فەڕەنسییەکە گرنگی بە ریال مەدرید نادات، پلانی جێهێشتنی ئارسیناڵی نییە و دەیەوێت لە یانەکەی بمێنێتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی هەمان سەرچاوە، ئارسیناڵیش متمانەی بە یاریزانە تەمەن 23 ساڵانییەکە هەیە و لە مانەوەی دڵنیایە، ناوبراو هاوینی رابردوو گرێبەستەکەی نوێکردووەتەوە و تاوەکو تەمموزی 2027 گرێبەستی لەگەڵ گەنەرز هەیە.

بەهای ئێستای یاریزانەکە لە بۆڕسەی یاریزانان 80 ملیۆن یۆرۆیە، ویلیام بە درێسی یانەکەی لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان بەشداری 92 یاری کردووە، 5 گۆڵی کردووە و 2 گۆڵی دروستکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button