فه‌ره‌نسایاریگا

سەرۆکی مارسیلیا راستەوخۆ پەیوەندی بە پۆگباوە دەکات

Yariga App

یاریگا –

دانوستانەکانی مارسیلیای فەڕەنسی لەگەڵ پۆڵ پۆگبادا گەیشتووەتە کۆتایی و بڕیارە لەگەڵ کردنەوەی پەنجەرەی گواستنەوەکان پەیوەندی بە یانە فەڕەنسییەکەوە بکات.

پۆگبا هاوینی رابردوو بەهۆی بەکارهێنانی ماددەی وزەبەخش، بۆ ماوەی چوار ساڵ لە هەر چالاکییەکی تۆپی پێ دوورخرایەوە، کە لەم دواییانەدا بە بڕیاری دادگای ناوبژیوانی وەرزشی بۆ 18 مانگ کەمکرایەوە.

بەپێی ئەم بڕیارە، یاریزانی پێشووی مانچێستەر یونایتد دەتوانێت لە مانگی یەکەوە بگەڕێتەوە بۆ مەشق و راهێنانەکان و بەشداری یارییەکان بکات.

بەگوێرەی رۆژنامەی لا پرۆڤانسی فەرەنسی، دانوستانی سەرەتایی لەنێوان نزیکەکانی پۆگبا و مارسیلیا ئەنجامدراوە. هەروەها سەرچاوە فەڕەنسییەکە ئاشکرای کرد کە پابلۆ لۆنگۆریای ئیسپانی سەرۆکی یانەی مارسیلیا خۆی پەیوەندی بە پۆگباوە کردووە و داوای لێی کردووە پەیوەندی بە تیپەکەیانەوە بکات.

رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، پێشبینی دەکرێت یۆڤینتوس گرێبەستی پۆگبا هەڵبوەشێنێتەوە و مارسیلیاش ئارەزووی کڕینی ئەو یاریزانە دەکات. هەروەها مەهدی بناتییە بەڕێوەبەری وەرزشی مارسیلیا پێشتر دانوستانی سەرەتایی لەگەڵ بریکاری ئەم یاریزانە ئەنجامداوە.

چەند تیپێک لە ئەمریکاوە هەوڵی گواستنەوەی پۆگبا دەدەن دوای ئەوەی بە بڕیاری دادگای CAS سڕکردنەکەی کەم کرایەوە، ەڵام تاوەکوو ئێستا نادیارە پەیوەندی بە کای تیپەوە دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button