فه‌ره‌نساگرنگترین

چوامینی بەرگری لە كیلیان ئێمباپێ دەكات

Yariga App

یاریگا –

ئۆرێلیەن چوامینی ناوەڕاستكاری هەڵبژاردەی فەڕەنسا و یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی بەرگری لە كیلیان ئێمباپێ دەكات.

بە گوێرەی سەرچاوەكان ئێمباپێ رەتیكردووەتەوە پەیوەندی بە هەڵبژاردەی فەڕەنساوە بكات و دەیەوێت سەرنجی تەنیا لەسەر ریال مەدرید بێت، ئاماجی بەدەستهێنانی باڵۆن دۆری 2025 دەیەوێت تەنیا بۆ یارییە گرنگەكان پەیوەندی بە هەڵبژاردەكەیەوە بكات، ئەمەش توڕەبوونی فەڕەنسیەكانی بە دوای خۆیدا هێناوە.

پێشتر ماڵپەڕی Aftonbladetـی سویدی بڵاویکردەوە، لە هەمان کاتی یارییەکەی فەڕەنسا و ئیسڕائیل کیلیان ئێمباپێ لە ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید بووە و سەردانی یانەیەکی شەوانەشی کردووە.


چوامینی لە كۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یارییەكەیان بەرامبەر بەلجیكا كە رۆژنامەی ئاس بڵاویكردووەتەوە گوتی:

پێموایە ئێمە زۆر گرنگی بە ئێمباپێ دەدەین، هەركەسێک دەتوانێت بیر لەوە بكاتەوە كە چی دەوێت، بەڵام هەر جارێک باسی كیلیان دەكرێت زیادەڕەویی تێدا دەكرێت.

پێش یاریی و دوای یاریی قسەمانكرد، بۆیە گرنگ نییە لە كوێ سەیری یارییەكەی كردووە، ئەمە كێشەی ئێمە نییە، خۆشەویستی ئێمباپێ بۆ هەڵبژاردەی فەڕەنسا گومانی تێدا نییە.

ئێمباپێ پەیامی بۆ هەموو یاریزانەکان ناردووە و پرسیاری ئەوەی لێکردوون کە شتەکان چۆنە، ئێمە چاوەڕێی گەڕانەوەی دەکەین.

چاوەڕوان دەكرێت ئەمڕۆ هەڵبژاردەی فەڕەنسا لە یارییەكی دیكەی خولی نەتەوەكانی ئەوروپا رووبەڕووی بەلجیكا ببێتەوە.

چوامینی لە كۆنگرە رۆژنامەوانیەكەدا

بابەتی زیاتر

Back to top button