گرنگتریننەیشنزلیگ

دێلا فوێنتێ شوێنگرەوەی لامین یامال بانگهێشت دەكات

Yariga App

یاریگا –

خوسێ لویس دێلا فوێنتێی، راهێنەری هەڵبژاردەی ئیسپانیا شوێنگرەوەی لامین یامال ئەستێرەی هەڵبژاردەكەی بانگهێشت دەكات.

لە یاری رابردووی هەڵبژاردەی ئیسپانیا بەرامبەر دانیمارك لامین یامال 90 خولەک یاری كرد و دواتر گۆڕانكاری پێكرا و لە كاتی چوونە دەرەوەدا لامین بە شەلینەوە بینرا، بەو هۆیەوە ئیسپانیا مۆڵەتی پێدا کامپی هەڵبژاردەکە جێبهێڵێت و بگەڕێتەوە بۆ بارسێلۆنا.


دێلا فوێنتێ لە جێگای لامین یامال بانگهێشتی رۆدریگۆ ریكێلمی ناوەڕاستكاری یانەی ئاتلێتیكۆ مەدریدی ئیسپانی كردووە.

بە گوێرەی زانیارییەكانی رۆژنامەی سپۆرت، هەڵبژاردنی ریكێلمی لەلایەن دێلا فوێنتێ جێگای سەرسوڕمانە چونكە لە نۆڤێمبەری ساڵی رابردووەوە بانگهێشتی هەڵبژاردەكەی نەكراوە.

چاوەڕوان دەكرێت سبەی سێشەممە هەردوو هەڵبژاردەی ئیسپانیا و سڕبیا رووبەرووی یەك ببنەوە، لە میانی یارییەكانی خولی نەتەوەكانی ئەوروپا.

بابەتی زیاتر

Back to top button