عێراقکوردستان

تیروپشکی خولی نایابی عێراق رادەکێشرێت

Yariga App

یاریگا –

یەکێتی تۆپی پێی عێراق داوا لە نوێنەری یانەکانی خولی نایابی عێراق دەکات سبەی لە بارەگای یەکێتیەکە ئامادەبن.

بە مەبەستی راکێشانی تیروپشکی خولی نایابی عێراق، یەکێتی تۆپی پێی عێراق داوا لە نوێنەری سەرجەم یانە بەشدار بووەکانی خولەکە دەکات دوو شەممە ( 14ـی تشرینی یەکەم / ئۆکتۆبەری 2024 ) لە بارەگای یەکێتی تۆپی پێی عێراق لە بەغدا ئامادەبن.

خولی نایابی عێراق بۆ وەرزی 2024 _ 2025 بە بەشداری 38 یانە بەڕێوە دەچێت، خولەکە بۆ یەکەمجارە بە شێوەی یەک کۆمەڵە و چون و هاتن یارییەکانی دەکرێت، هەر یانەیەک لەم وەرزە 38 یاریی دەکات و سیستمی ڤار لە یاریگاکانیش کاری پێدەکرێت.

هەر دوو یانەی گازی باکوور ی کەرکوک و پێشمەرگەی سلێمانی نوێنەرایەتی کوردستان دەکەن لەم خولە کە بڕیارە 20ـی ئەم مانگە یارییەکانی دەستپێبکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button