ئیسپانیاگرنگترین

لە زاری خۆیەوە؛ نوێترین زانیاریی لەسەر دۆخی لامین یامال

Yariga App

یاریگا –

یارییەکانی نەیشنزلیگ هەواڵی ترسێنەری تێدابوو بۆ هاندەرانی بارسێلۆنا کاتێک لامین یامالی ئەستیڕەی یەکەمی یانەکەیان لەدوای یارییەکەی ئیسپانیا و دانیمار دەرکەوت دەشەلی.

لە خولەکی 90ی ئەو یارییەی کە ماتادۆرەکان بە تاکە گۆڵێک براوەبوون، یامال گۆڕانکاری پێکرا بەڵام بە شەلینەوە بینرا. بەو هۆیەوە ئیسپانیا مۆڵەتی پێدا کامپی هەڵبژاردەکە جێبهێڵێت و بگەڕێتەوە بۆ بارسێلۆنا ئەگەرچی پشکنینەکان دەریانخست تەنها هەستی بە نارەحەتی کردووە نەک پێکان.

لاوە 17 ساڵانەکە خۆی لەو بارەیەوە لێدوانیدا لە نوێترین پێشڤەچووندا بۆ بەرنامەی ئێلشیرینگیتۆی ئیسپانی وتی

ئێستا هەست بە باشتر دەکەم. با چاکتر ببەمەوە و هەرچی زووە بگەڕێمەوە بۆ یاریکردن.

لامین بۆ یاریی داهاتووی وڵاتەکەی  بەرامبەر سڕبیا یاریی ناکات. بەوەش کاتێکی زۆتری دەبێت بۆ رووبەڕووبوونەوەی سێڤیا لە هەفتەی 10غ خولی ئیسپانی کە 20ی ئەم مانگە بەڕێوەدەچێت. تەنها 3 رۆژ دواتریش یاریەکی قورسیان هەیە لە چامپیۆنزلیگ بەرامبەر بایرن میونشن.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button