ئینگلتەراگرنگترین

ژمارەکان باوەڕپێنەکراون لەوەتەی تۆد بۆیلی چێڵسی کڕیوەتەوە

نزیکەی چوار پێکهاتەی گواستووەتەوە!

Yariga App

یاریگا –

لەم ساڵانەی دواییدا چێڵسی چەندە بەهۆی ئەنجامەکانیەوە دەناسرێتەوە، هێندەش بەهۆی ئەو خەرجی و گواستنەوەی یاریزان لەوەتەی تۆد بۆیلی یانەکەی کڕیوەتەوە.

هاوینی 2022 بوو سەرمایەدارە ئەمریکیەکە بە بەهای 2.5 ملیار پاوەند کڕیەوە لە رۆمان ئەبرامۆڤیچی رووسی دوای هەڵگیرسانی شەڕی رووسیا و ئۆکراینا.

وا دوو ساڵ و سێ مانگ تێدەپەڕێ بەسەر پرۆسەی کڕینەوەکە و هاتنی بۆیلی، لەم بارەیەوە راپۆرتە بنکۆڵکارییەکان زانیاریی وردیان خستووەتەوە بەر دیدەی هاندەرانی بلووز و هەوادارانی تۆپی پێ بەگشتی.

بەگوێرەی پێگەی ترانسفێر مارکتی ئینگلیزی، خەرجی یانە لەندەنیەکە لە کڕینی یاریزاندا بە خاوەندارێتی تۆد گەشتووەتە 1.4 ملیار پاوەند (یەک ملیار و چوارسەد ملیۆن پاوەند). ئەوەش واتا ئەوەی لە گواستنەوەی یاریزاندا خەرجی کردووە، زیاترە لە نیوەی ئەو بڕە پارەیەی یانەکەی پێ کڕیەوە.

لە بەشێکی دیکەی زانیارییەکەدا هاتووە کە ژمارەی ئەو یاریزانانەی گواستوونیەتیەوە بۆ ستامفۆردبریج، دەگاتە 40 یاریزان.

ئەمەش واتا بە نزیکەیی 4 پێکهاتە گواستراوەتەوە.

راهێنەران بەشێکی دیکەی ئاوڕدانەوەی راپۆرتەکەیە و رەنگە ئەوەی هەواداری تۆپی پێی ئینگلیزی بێت، ئەو راستیە بزانێ کە کارگێڕی بلووز چەند بێ ئارام بوونە لە دەرکردنی راهێنەرەکانیان. بە جۆرێک، لەو ماوەوە تا ئێستا 6 راهێنەریان بە خۆیانەوە بینیوە. کە دەکاتە سێ راهێنەری جیاواز لە هەر وەرزێکی یاریکردندا.

ئێنزۆ مارێسکا کە کۆتا راهێنەرە لە کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم راپۆرتە، توانیویەتی لە سەرەتای وەرزەکە شتێک لە چێڵسی راستەقینە پیشان بداتەوە و هیوایەک لای هاندەرە تینوەکانی ئەو یانەیە دروستبکاتەوە.

بۆ زانین، سەرباری ئەو ژمارانەی سەرەوە، یانە لەندەنیەکە نەیتوانیوە هیچ نازناوێک بباتەوە دوای هاتنی تۆد بۆیلی. کۆتا نازناویش بردبێتیانەوە چامپیۆنزلیگ بوو لە ساڵی 2021ز

 

بابەتی زیاتر

Back to top button