ئه‌وروپانەیشنزلیگ

لیڤاندۆڤسکی گلەیی لە راهێنەرەکەی دەکات

Yariga App

یاریگا –

رۆبەرت لیڤاندۆڤسکی، هێرشبەرەکەی بارسێلۆنا دوای شکستەکەی 1-3 بەرامبەر پۆرتوگال لە خولی نەتەوەکان رەخنە لە تاکتیکی راهێنەرەکەی دەگرێت.

لیڤاندۆڤسکی لە تەمەنی 36 ساڵیدا هێشتا ئەستێرەی یەکەمی هەڵبژاردەی پۆڵەندایە، بەڵام بە پێچەوانەی درەوشاوەیی ئەم وەرزەی لە بارسێلۆنا، نەیتوانیوە ئاستی بەرزی خۆی لەگەڵ هەڵبژاردەکەی پیشان بدات، هۆکاری سەرەکیش تاکتیکی هەڵەیە لە راهێنەرەکەی.

گۆڵکارەکەی لالیگا شیکارییەکی رەخنەگرانەی لەسەر شکستی پۆڵەندا لە بەرامبەر تیپەکەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ کرد و بە پێکەنینەوە گوتی:

من ناوەڕاستکار نیم و کاری من نییە بگەڕێمەوە دواوە بۆ وەرگرتنی تۆپ. رەنگە بتوانم لە مەشقەکاندا ئەوە بکەم، بەڵام لە یارییەکەدا نا.

لە کاتی یارییەکەدا دەبێت زیاتر لە ناوچەی سزای بەرامبەر نزیک ببمەوە و چاوەڕێی پاسی درێژ و تۆپی باش بم بۆ ئەوەی شتێک رووبدات. ئەمە شتێکە کە پێویستە زیاتر کاری لەسەر بکەین. نەک تەنیا بەرامبەر پورتوگال بەڵکو بەگشتی بەزەحمەت تۆپەکە دەگەیەنینە ناوچەی بەرامبەر و ئەوەش بۆ من و هەر هێرشبەرێکیتر قەورسە.

لیڤاندۆڤسکی لەم وەرزەدا بۆ بارسێلۆنا بە تێکڕا 5.86 کۆنتڕۆڵی تۆپی لە ناوچەی سزای رکابەردا لە هەر یارییەکدا تۆمارکردووە، کە بە رێژەی 63% زیاترە لە هەڵبژاردەی پۆڵەندا. لە بارسا لیڤاندۆڤسکی لە هەر یارییەکدا تێکڕای  3.94 لێدانی سووت بۆ ناو گۆڵی تۆمارکردووە، لەکاتێکدا بۆ پۆڵەندا تەنها 7 لێدانی هەبووە، کە تێکڕای لێدانەکانی 2.33 لە هەر یارییەکدا.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button