ئه‌مریکائینگلتەراجیهانگرنگترین

مێسی یان رۆناڵدۆ؟ میسینهۆ یاریزانە دڵخوازەکەی ئاشکرا دەکات

Yariga App

یاریگا –

ئیستێڤاو ویلیان كه‌ به‌ میسینهۆ ناسراوه‌، ئەستێرەی یانەی پاڵمێراسه‌ کە له‌ مێركاتۆی هاوینه‌ به‌فه‌رمی  ده‌بێته‌ یاریزانی چێڵسی، یاریزانه‌كه‌ دڵخۆشی خۆی بە هەنگاوی پەیوەندیکردن بە بلوز دەربڕی، لە هەمان کاتدا باسی نازناوی میسی بچووکی کرد.

ناوی ئیستێڤاو لە دوو ساڵی رابردوو  زۆر دەرکەوتووە ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی لە خولی لاوان و جامی لاوانی به‌رازیل لەگەڵ پاڵمێراس ئاستێكی به‌رزی پێشكه‌ش كرد.

ئەستێرە لاوەکەی بەڕازیل لە چاوپێکەوتنێك لەگەڵ رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی گوتی، من زۆر نێیمار و کریستیانۆ رۆناڵدۆم خۆشده‌وێت، بەڵام نمونه‌ی باڵای من لیۆنێل مێسییە، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر هەموو ئەو کارانەی بۆ تۆپی پێ کردوویەتی، شێوازی یاریکردن و هه‌روه‌ها ئەوەی لە دەرەوەی یاریگا دەیکات کەسێک کە پێویستە هەمیشە چاوی لێبكه‌یت.

یاریزانه‌ لاوه‌كه‌ گوتیشی، هەندێک کەس بە بەهرە لەدایک دەبن، هەندێکی تر پێویستیان بە ماندووبوون هەیە، نموونەی دیاریش بریتیه‌ لە مێسی و رۆناڵدۆ، لیۆ بەهرەی هەیە، رۆناڵدۆش زۆر هه‌وڵده‌دات، من بەدوای هەردووکیدا دەگەڕێم، بەهرە و ماندووبوون، ئەمڕۆ لە تۆپی پێدا دەبێت  خۆت بۆ یارییه‌كه‌ تەرخان بکەیت، دەبێت پابەندی خشتەی کاربیت‌ و ئاگاداری کات و راهێنان و ته‌ندروستی و خواردن بیت، دەبێت واز لە زۆر شت بهێنیت بەبێ ئه‌مانه‌، ناتوانیت بگەیتە ئامانج.

ئیستێڤاو سەرەتای كاروانی یاریكردنی خۆی لە تۆپی پێ ئاشکرا دەکات و دەڵێت، من وەک گۆڵپارێز ده‌ستم به‌ یاریكردن كرد، چونکە باوکم گۆڵپارێز بوو، منیش لەگەڵیدا دەچوومە یارییەکان، یارییەکانیش لە یاریگا گڵینەکان ده‌كرا، زۆر حه‌زم ده‌كرد سه‌یری یاریی باوكم بكه‌م، به‌هۆی ئه‌وه‌وه‌ بوومه‌ گۆڵپارێز، دواتر بڕیارمدا ببه‌مه‌ هێرشبه‌ر، بڕیارێکی باش بوو شوێنی یاریكردنی خۆم گۆڕی، چونكه‌ بەدڵنیاییەوه‌، ئه‌گه‌ر شوێنی یاریكردنی خۆم نه‌گۆریبا له‌و ئاسته‌ی ئه‌مرۆ نه‌ده‌بووم.

له‌ كۆتاییدا سەبارەت به‌ په‌یوه‌ندیكردنی به‌ یانه‌ی چێلسی گوتی، بەهۆی ئەو پلانەی کە پێشکەشیان کردم، بڕیارمدا پەیوەندی بە چێڵسیەوە بکەم، بڕیاره‌كه‌ ته‌نها بۆ خۆم نه‌بوو، بەڵکو لە پێناو خۆم و خێزانه‌كه‌م بوو، یانه‌كه‌ باوەڕیان بە تواناكان و متمانەیان بە کارەکانم هه‌یه‌،  هیوادارم بتوانم ئەو چاکەیە بده‌مه‌وه‌.

بابەتی زیاتر

Back to top button