ئیسپانیاگرنگترین

هەڵوێستی دیشان لەبارەی چوونی ئێمباپێ بۆ یانەیەکی شەوانە لەکاتی یارییەکەی فەڕەنسا

Yariga App

یاریگا –

دیشان لەبارەی هەڵسوکەوتەکانی ئێمباپێ دەڵێت :’هەر یاریزانێک ئازادە چی دەکات’.

دیدیێ دیشان راهێنەری هەڵبژاردەی فەڕەنسا لەبارەی دەرکەوتنی کیلیان ئێمباپێ لە یەکێک لە یانە شەوانەکانی سوید لەکاتی یاریی هەڵبژاردەی فەڕەنسا دەڵێت :’کیلیان ئێمباپێ ئێستا لەناو بەرنامەیەکی تایبەتی ریال مەدرید دایە، بۆ دووبارە گەڕانەوەی توانای جەستەیی و خۆئامادەکردن، بەڵام بەڕاستی نازانم بە دیاریکراوی بەرنامەکەی چۆنە’.

هەروەها دیشان دەشڵێت :’کاتێک یاریزانێک لە پشوودایە، ئازادە لەوەی چی دەکات، هەرچیەکی بوێت ئەوە دەکات، پێش یارییەکەی ئیسرائیل نامەیەکی بۆ ناردم، دواتر وەکو هەر یاریزانێکی دیکە پابەند دەبێت بەو بەرنامەیەی کە یانەکەی بۆی داناوە’.

May be an image of 5 people, beard and overcoat

ئێمباپێ کە لەلایەن دیشانەوە بانگهێشتی هەڵبژاردەی فەڕەنسا نەکراوە و لەو دوو یارییەی هەڵبژاردەکەی لە خولی نەتەوەکانی ئەوروپا دابڕاوە، بەشداریی دوایین یارییەکانی ریال مەدریدی کرد و لەسەر مەشق و راهێنانەکانی بەردەوامە.

پێشتر ماڵپەڕی Aftonbladetـی سویدی بڵاویکردەوە، لە هەمان کاتی یارییەکەی فەڕەنسا و ئیسڕائیل کیلیان ئێمباپێ لە ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید بووە و سەردانی یانەیەکی شەوانەشی کردووە.

بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، ئەستێرە فەڕەنسییەکە سەرەتا سەردانی چێشتخانەی چێز جۆلی کردووە، دوای نان خواردن بە ئۆتۆمبێلێکی تایبەت بەرەو یانەیەکی شەوانە بەڕێکەوتووە، کە پێشوەختە لەوێ ژوورێکی تایبەتی گرتووە و شەوەکەی لەوێ بەسەربردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button