بارسێلۆنا پلانێکی نوێ بۆ گواستنەوەی یاریزانان لە وەرزی داهاتوودا بەکاردەهێنێت
یاریگا –
بەڕێوبەرانی بارسێلۆنا پلانیان وایە ئەو یاریزانانە بگوازنەوە کە هاوینی داهاتوو گرێبەستەکانیان کۆتایی پێدێت.
بارسێلۆنا لە گواستنەوەی هاوینی رابردوودا نەیتوانی ئەو یاریزانانە وەربگرێت کە لەلایەن بەڕێوەبەرانی یانەکە و هانسی فلیکەوە داواکرابوو، تەنها دانی ئۆلمۆ بۆ یاریزانانی تیپەکە زیادکرا.
ئەم رووداوە بووە هۆی ئەوەی زۆرێک لە هاندەرانی ئەم تیپە ناڕەزایەتی دەرببڕن بەرامبەر بە سیاسەتەکانی یانەکە، بەڵام رەچاوکردنی یاسای دادپەروەرانەی 1:1 کە لەلایەن لالیگاوە دانرابوو وایکرد هیچ بژاردەیەکی تریان نەبێت بەڵام ئێستا وا دیارە چارەسەرێکی نوێیان بۆ بەهێزکردنی تیپەکەیان لە پەنجەری هاوینەی داهاتوودا دۆزیوەتەوە.
رۆژنامەی سپۆرت لە نوێترین راپۆرتیدا دەلێت، خوان لاپۆرتا و دیکۆ و هەروەها بەڕێوەبەرانی تری ئەم یانەیە داوایان لە بەشی گواستنەوەی بارسا کردووە بە وردی چاودێری سەرجەم ئەو یاریزانانە بکەن کە لە کۆتایی ئەم وەرزەدا گرێبەستەکانیان کۆتایی دێت بۆ ئەوەی بتوانن بە بێبەرامبەر بۆ وەرزی داهاتوو گرێبەستیان لەگەلدا واژۆ بکەن.
بۆ نموونە یەکێک لەو یاریزانانە تۆماس پارتێیە کە لە کۆتایی ئەم وەرزەدا گرێبەستەکەی لەگەڵ ئارسیناڵ کۆتایی دێت و تا ئێستاش هیچ هەواڵێک نوێ کردنەوەی گرێبەستەکەی نییە، بارسێلۆناش پێی وایە دەتوانێت یارمەتی لە تواناکانی ئەم ناوەڕەاستکارە وەربگرێت.