گرنگتریننەیشنزلیگ

ئەستێرەیەكی هەڵبژاردەی فەڕەنسا رەتیدەكاتەوە دەربارەی ئێمباپێ قسە بكات

Yariga App

یاریگا –

ماتیۆ گوندۆزی، یاریزانی هەڵبژاردەی فەڕەنسا و لازیۆی ئیتاڵی رەتیكردەوە هیچ لێدوانێک لەسەر قەیرانی كیلیان ئێمباپێی هاویشتیمانی بدات.

بە گوێرەی سەرچاوەكان ئێمباپێ رەتیكردووەتەوە پەیوەندی بە هەڵبژاردەی فەڕەنساوە بكات و دەیەوێت سەرنجی تەنیا لەسەر ریال مەدرید بێت، ئاماجی بەدەستهێنانی باڵۆن دۆری 2025 دەیەوێت تەنیا بۆ یارییە گرنگەكان پەیوەندی بە هەڵبژاردەكەیەوە بكات.


گوندۆزی لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا دەربارەی ئامادەنەبوونی كیلیان ئێمباپێ گوتی:

پێوویستە هەمووان واز لە باسكردنی ئێمباپێ بهێنن، دەزانین میدیاكان ئەوەیان دەوێت بۆیە رۆژانە باسی دەكەن، بەڵام ئێمە هیچ كێشەیەكمان لەگەڵیدا نییە.

پێش دوایین یاریی قسەمان لەگەڵیدا كرد، بە رێژەی %100 ئامادەنەبوو یاری بكات، ئەو كەسێكی پابەندە و وڵاتەكەی خۆشدەوێت، بەردەوام دەبێت لە هاوكاریكردن و پاڵپشتیكردنمان.

بڕیارە سبەی هەڵبژاردەی فەڕەنسا لە یارییەكی دیكەی خولی نەتەوەكانی ئەوروپا رووبەڕووی بەلجیكا ببێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button