گرنگتریننەیشنزلیگ

كریستیانۆ رۆناڵدۆ ریكۆردێكی مێژووی دیكەی بە ناوی خۆی كرد

Yariga App

یاریگا –

كریستیانۆ رۆناڵدۆ، كاپتن و ئەفسانەی هەڵبژاردەی پۆرتوگال و نەسڕی سعودی ریكۆردێكی دیكەی مێژووی بە ناوی خۆی كرد.

شەوی رابردوو پۆڵەندا و پۆرتوگال رووبەڕووی یەك بوونەوە، یارییەكەش بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لە بەرژەوەندی هاوڕێیانی كریستیانۆ رۆناڵدۆ كۆتایی هات، لە میانی یارییەكانی گەڕی سێیەمی خولی نەتەوەكانی ئەوروپا.

گۆڵەكانی پۆرتوگال لەلایەن بێرناردۆ سیلڤا، كریستیانۆ رۆناڵدۆ و بێدنارك بە هەڵە تۆماركران و تاكە گۆڵەكەی پۆڵەنداش زێلینسكی تۆماریكرد.


بەو بردنەوەیە، كریستیانۆ رۆناڵدۆ گەیشتە بردنەوەی ژمارە 131 لەگەڵ هەڵبژاردەی پۆرتوگال، بەوەش ژمارەی سێرجیۆ رامۆسی لەگەڵ ئیسپانیا یەكسان كردەوە كە خاوەنی زۆرترین بردنەوەی نێودەوڵەتیە لە مێژوودا.

بە بردنەوەی یارییەكی دیكە لەگەڵ هەڵبژاردەكەی دۆن دەبێتە یەكەم یاریزانی مێژوو خاوەن زۆرترین بردنەوە بێ لەگەڵ هەڵبژاردەكەی.

كریستیانۆ رۆناڵدۆ

چاوەڕوان دەكرێت رۆژی سێشەممەی داهاتوو هەڵبژاردەی پۆرتوگال رووبەڕووی هەڵبژاردەی سكۆتلاند ببێتەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button