ئیسپانیاگرنگترین

یاریزانێکی ئیسپانیا سەرجەم هاوتیمەکانی بە دیارییەکی تیابەت خەڵات دەکات

Yariga App

یاریگا –

یاریزانێکی هەڵبژاردەی ئیسپانیا سەرجەم هاوتیمەکانی بە دیاریەکی تایبەت خەڵات دەکات بەبۆنەی بردنەوەی جامی یۆرۆی 2024.

ماتادۆرەکان بە ئاستێکی نموونەیی توانیان بۆ جاری چوارەم لە مێژووی خۆیاندا نازناوەکە بەرزبکەنەوە کاتێک لە فیناڵ لە ئینگلتەرایان بردەوە.

میدیاکان لە ئیسپانیا بڵاویانکردووەتەوە کە داڤید رایا بەم دواییانە هەڵساوە بە خەڵاتکردنی سەرجەم هاوتیمەکانی بە پێدانی ئەنگوستیلەیەکی ئەڵماس کە تێیدا جامی یۆرۆی تێدا نەخشێنراوە.

گۆڵپارێزەکە خۆی لە خێزانێکی دەوڵەمەندن و خانەوەداکەی پیشەی زێڕەنگەریی و گەوهەر فرۆشتنن.

بە گوتەی گۆڵچیەکەی گەنەرز، بیرۆکەکەی لە ورزەشەکانی دیکەوە، تۆپی پاسکەی ئەمریکی بە نموونە، وەرگرتووە و بەو هیوایەی لەمەودوا لە تۆپی پێشدا پەرەی پێبدرێ.

هەر بەپێی خودی قسەکانی رایا، کارە هەمووی دەستکردە و لە زێڕ و ئەڵماس پێکهاتووە. وردیی و ورییای زۆری ویستووە و براکەی بە هاوکاری خەڵکانی پسپۆر ئەڵماسەکانیان نەخشاندووە بە هەڵکۆڵینی ژمارە و ناوی هەر یاریزانێک لەسەر ئەنگوستیلەکە.

 

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button