ئینگلتەراگرنگترین

فەرمی؛ مانچێستەر سیتی گۆڕانکارییەکی گەورە رادەگەیەنێت

Yariga App

یاریگا –

هیوگۆ ڤیانا پۆرتوگالی دەبێتە بەڕێوبەری وەرزشی نوێی مانچێستەر سیتی.

ماڵپەڕی فەرمی مانچێستەر سیتی بڵاویکردووەتەوە، بەشێوەیەکی فەرمی لە کۆتایی ئەم وەرزە هیوگۆ ڤیانای پۆرتوگالی و بەڕێوبەری وەرزشی سپۆرتینگی پۆرتوگالی دەبێتە شوێنگرەوەی تاکسیکی بێگیریستاین.

تاکسیکی بێگیریستاین دوای بەسەربردنی 12 ساڵ لەگەڵ یانە ئینگلیزییەکە لە کۆتایی ئەم وەرزە دەست لە پۆستی بەڕێوبەری وەرزشی یانەکە دەکێشێتەوە دوای بەشداریکردنی بلوو موون لە مۆندیالی یانەکانی لەم هاوینەدا ماڵئاوایی دەکات.

بێگیریستاین تاوەکو هاوینی 2010 بەڕێوبەری وەرزشی بارسێلۆنا بوو، لە هاوینی 2010 دوای رۆیشتنی پێپ گواردیۆلا دەستی لەکارکێشایەوە و یانە کاتالۆنییەکەی جیهێشت.

لە ساڵی 2012 پۆستی بەڕێوبەری وەرزشی مانچێستەر سیتی وەرگرت، دوای شێخ مەنسوڕی خاوەن یانەکە کەسی دووەمە و دەسەڵاتی تەواوەتی پێدراوە، وەک یەکەم کاری گەورەیشی توانی گرێبەست لەگەڵ پێپ گواردیۆلا واژۆ بکات.

تاکسیکی بێگیریستاین

بەڕێوبەری وەرزشی نوێی مانچێستەر سیتی بناسە

هیوگۆ ڤیانا لە وەرزی نوێوە دەبێتە کەسی دووەمی مانچێستەر سیتی، ناوبراو پێشتر یاریی بۆ یانەکانی سپۆرتینگ، نیوکاسڵ، ڤاڵێنسیا، ئۆساسونا، براگا و ئەهلی ئیماڕاتی و هەڵبژاردەی پۆرتوگالیش کردووە.

لە هاوینی 2018 پۆستی بەڕێوبەری وەرزشی سپۆرتینگی پۆرتوگالی وەرگرتووە، بەخێرایی شوێنپەنجەی خۆی لە یانە پۆرتوگالییەکە جێهێشتووە، برونۆ فێرناندێز، مانوێل ئوگارتی و پێدرۆ پۆرۆ لەو یاریزانانە کە بە بڕە پارەیەکی کەم گرێبەستی لەگەڵ واژۆ کردن و بە بڕە پارەیەکی زۆریش دەستبەرداریان بووە.

ڤیکتۆر گیۆکیریسی سویدی، مۆڕتن یولێمانی دانیمارکی و عوسمان دیۆماندێی کۆتدیڤواری سێ لە کاریگەرترین یاریزانەکانی ئێستای یانەکەن کە لەسەر دەستی هیوگۆ گرێبەستیان لەگەڵ واژۆ کراوە.

بۆیە مانچێستەر سیتی پڕۆفایلی بەڕێوبەرە پۆرتوگالییەکەی بەدڵە و متمانەیان پێیەتی بتوانێت هەمان سەرکەوتنەکانی تاکسیکی دووبارە بکاتەوە.

هیوگۆ ڤیانا

بابەتی زیاتر

Back to top button