ئیسپانیایاریگا

ڤالڤێردی خۆی بە قەرزداری کام یاریزان دەزانێت؟

Yariga App

یاریگا –

فیدی ڤاڵڤێردی یاریزانی ریال مەدرید، دەڵێت لە باشترین یانەی جیهان یاریی دەکات، بەڵام پێی وایە لە هەندێک کاتدا دەبێت باشتر یاری بکەن.

فێدریکۆ ڤالڤێردی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ فرانس فۆتبۆڵ کە ئەمڕۆ بڵاوکرایەوە، باس لە دۆخی ئێستای خۆی و تیپەکەی دەکات.

لەنێو بابەتەکانی تردا، یاریزانە ئۆرۆگواییەکە ستایشی کارەکتەری مارسێلۆ بیلسا، راهێنەری ئێستای ئۆرۆگوای کرد، هەروەها پێداچوونەوەی بە گۆڕانکارییەکانی ژیانی وەرزشیدا کرد.

یاریزانە تەمەن 26 ساڵەکە سەبارەت بە بیلسا دەڵێت:

لە سەردەمی بیلسادا زۆر زیاتر راهێنان دەکەین، بەڕاستی لە مەشقەکاندا دەتکوژێت. وە لە رووی دەروونیشەوە، بەڵام لە کۆتاییدا، لە یارییەکاندا سوودی دەبێت و ئێمە پێویستە لە هەموو ئەو شتانەی کە لە دەمی بیلسا دێنە دەرەوە فێرببین.

هەروەها ڤاڵڤێردی ستایشی زێدان و کارلۆ ئەنچیلۆتی کرد و ئاماژەی بەوەدا کە جیاوازییەکی ئەوتۆ لە نێوان ئەو دوو راهێنەرەدا نابینێت. یاریزانە ناوەراستەکەی ریال دەڵێت:

شێوازی سەیرکردنی تۆپی پێ و تاکتیکی یاریزانان یەکسانن لەنێوان ئەم دوو راهێنەرەدا بە نزیکەیی یەکسانن، ئەوان هەموو یاریزانەکانی نێو تیپەکەیان بە باشی دەناسن.

هەروەها ڤاڵڤێردی دووپاتی کردەوە کە خۆی قەرزاری ئەم سێ یاریزانە دەزانێت و بەهۆی ئەو ئامۆژگارییانەی لە تۆنی کروس و لۆکا مۆدریچ و کاسیمیرۆ فێری بووە و دەڵێت:

یاریکردن لەگەڵیان پێگەیشتووترت دەکات، ئامۆژگارییەکی زۆریان کردووم، ئەگەر بە دەستی من بوایە، خەڵاتی باڵۆن دۆرم دەدا بە کرۆس”.

ڤالڤێردی سەبارەت بە دۆخی ریال لەم وەرزەدا گوتی:

ئێمە باشترین تیپی جیهانین، دەبێت ئەم هاوکێشەیە بپارێزین، هەروەها دەبێت لە یەکەم خولەکەکانی یارییەکاندا وریا بین، هەندێکجار زۆر بە هێواشی دەچینە ناو یاریگاکانەوە.

ڤالڤێردی ئەم وەرزە لەگەڵ ریال مەدرید بشداری 9 یاریی کردووە و توانیویەتی دوو گۆڵ و دوو ئەسیست بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button