ئیسپانیاگرنگترین

فلیک كێشه‌یه‌كی سه‌رده‌می چاڤی چاره‌سه‌ر ده‌كات

Yariga App

یاریگا –

هانزی فلیکی راهێنەری بارسێڵۆنا سەرکەوتوو بوو لە گۆڕینی ئەو كێشه‌ی کە تیپەکە لە سەردەمی چاڤی هێرناندێزی راهێنەری پێشووی یانەكه‌ تووشی بوو.

رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی بڵاویكردووته‌وه‌، خوان لاپۆرتای سەرۆکی بارسێلۆنا و دیکۆی بەڕێوەبەری وەرزشی یانه‌كه، له‌و كاته‌ی چاڤی‌ راهێنه‌ری یانه‌كه‌ بوو، تێبینی ئەوەیان کردبوو، توانای جەستەیی یاریزانانی بارسا یەکێکە لە خاڵە لاوازەکانی تیپەکە، بۆیە له‌ كاتی هاتنی فلیك راهێنه‌ره‌كه‌ دوای كرد، گرێبەست لەگەڵ خولیۆ تۆسی شارەزای توانای جه‌سته‌ی بكه‌ن، بۆ ئەوەی ببێت بەرپرسیاری سەرەکی ئامادەکاری جەستەیی لە ستافی تەکنیکی.

رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، شێوازی کارکردنی فلیک گرنگییەکی زۆر بە ئامادەکاری جەستەیی یاریزانەکانی دەدات، ئه‌مه‌ش له‌رێگه‌ی پێدانی مه‌شق و راهێنانی چڕ، هه‌روه‌ها لە یاریگا یان لە هۆڵی وەرزشی پاڵه‌په‌ستۆیه‌كی زیاتری خۆستۆته‌ سه‌ر یاریزانه‌كان.

راشیگه‌یاندووه‌، پێشتر یاریزانانی بارسیڵۆنا پزیشکی فیزیایی تایبەتیان هه‌بوو، ئەمە جگە لە راهێنەرێکی تایبەتی فیزیایی، دوای گرێبەستکردن لەگەڵ فلیک و تۆس، چڕی ئەو راهێنانانەی کە یاریزانانی بارسێڵۆنا ده‌یكه‌ن، بەس بووە بۆ ئەوەی پێویستیان بە راهێنانی زیادە نەبێت.

له‌ كۆتاییدا رۆژنامه‌كه‌ نووسیویه‌تی، هه‌ندێك له‌ یاریزانه‌كان دوای ئەوەی بۆیان دەرکەوتووە کە ئەو راهێنانانەی له‌گه‌ڵ فلیك ده‌یكه‌ن بەسە و پێویستیان به‌مه‌شق و راهێنانی زیاتر نیه‌، بڕیاریانداوە واز لە راهێنەرە کەسییەکانیان.

بابەتی زیاتر

Back to top button