ئه‌ڵمانیاگرنگترین

ناگلیسمان لەبارەی هێرشبەرە کوردەکەی ئەڵمانیا: ئونداڤ نەبێت حاڵمان خراپ دەبێت

راهێنەری ئەڵمانیا ستایشی هێرشبەرە کوردەکەی هەڵبژاردەکەی دەکات

Yariga App

یاریگا –

دەنیز ئونداڤ بە دووانەکەی بەرامبەر بۆسنە سەرنجی ناگلیسمانی راکێشاوە و راهێنەرەکەی ئەڵمانیا ستایشی هێرشبەرە کوردەکەی هەڵبژاردەکەی دەکات.

دوای سەرکەوتنەکەیان لە خولی نەتەوەکانی ئەوروپا، جولیان ناگلیسمان راهێنەری هەڵبژاردەی ئەڵمانیا لەبارەی ئاستە سەرسوڕهێنەرەکەی دەنیز ئونداڤ گوتی :’ئونداڤ پێویستی بە دەرفەتی زۆر نییە بۆ ئەوەی گۆڵ بکات، ئەمە کلیلەکەیە، یاریزانێکی زۆر زیرەکە و دەزانێت بەرامبەر گۆڵ چی دەکات، بەرگریکردن بەرامبەری زۆر قورسە’.

راهێنەرەکەی مانشافت لەبارەی کێبڕکێی ئونداڤ لەگەڵ هاڤێرتز لەسەر پێکهاتەی سەرەکی هەڵبژاردەکەی دەڵێت :’ئونداڤ کێبڕکێیەکی باش دەکات لەسەر پێگەکەی، ئێمە زۆر بە هەبوونی ئەو دڵخۆشین، لەگەڵ شتوتگارت ئاستێکی بەرز پێشکەش دەکات و ژمارەیەکی زۆر گۆڵ دەکات، ئەگەر ئەومان نەبێت دۆخمان خراپ دەبێت، ئونداڤ کوڕێکی قسەخۆش و قۆشمەچییە، هەمیشە بە قسە خۆشەکانی تێکەڵاوی تیپەکەی دەبێت و بە یەکسانی لەگەڵ هەمووان پەیوەندییەکی باشی هەیە، ئەو لە دەرەوە و ناو یاریگا یاریزانێکی گرنگە بۆ ئێمە’.

دەنیز ئونداڤ لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەڵمانیا لە دوو یاریی سەرەکی بووە و سێ گۆڵی کردووە، کە دوو گۆڵی لە یاریی بەرامبەر بۆسنە لە خولی نەتەوەکانی ئەوروپا بوو، لە خولەکی 30 و 36 دوو گۆڵی بۆ مانشافت کرد و نزیکبوو یەکەم هاتریک بە درێسی هەڵبژاردەکەی بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button