ئه‌مریکاگرنگترین

یاریزانێكی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین تووشی پێكانێكی سەخت دەبێت

Yariga App

یاریگا –

راپۆرتە رۆژنامەوانیەكان ئاشكرایانكرد، ڤالێنتین كاربۆنی یاریزانی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و یانەی مارسیلیای فەڕەنسی تووشی پێكانێكی قورس دەبێت.

ئەرجەنتین بە گۆڵێك لەگەڵ ڤێنزێوێلا یەكسان بوو، لە میانی پاڵاوتنەكانی گەیشتن بە جامی جیهانی كیشوەری ئەمریكای باشوور.


بە گوێرەی زانیارییەكانی گاستۆن ئیدۆل كە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە پلاتفۆرمی ئێكس بڵاویكردووەتەوە،  هەواڵی خراپ لەسەر پێكانەی ڤالێنتین كاربۆنی هەیە.

ئەوەشی ئاشكرا كردووە، ڤالێنتین كاربۆنی لە مەشقەكانی هەڵبژاردەی ئەرجەنتیندا تووشی پچڕانی بەستەری ئەژنۆی بووە.

بە گوێرەی سەرچاوەكان، یاریزانەكەی تانگۆ بۆ ماوەی 9 مانگ لە یاریگاكان دووردەكەوێتەوە.

ڤالێنتین كاربۆنی

بابەتی زیاتر

Back to top button