ئینگلتەراگرنگترین

چاوەڕواننەکراو؛ گورزێکی کوشندە بەر ئارسیناڵ دەکەوێت

Yariga App

یاریگا –

پێکانەکەی مارتن ئۆدیگاردی ئەستێرەی ئارسیناڵ سەری هەڵداوەتەوە و ماوەیەکی زیاتر دووردەکەوێتەوە.

رۆژنامەنووسی تۆڕی وەرزشی بی بی سی کۆن هاریسن بڵاویکردووەتەوە، مارتن ئۆدیگارد لەدوایین قۆناخی چاکبوونەوەی جارێکی دیکە تووشی پێکان بووەتەوە و پێشبینی دەکرێت تاوەکو مانگی کانونی یەکەم/دێسێمبەر نەتوانێت یاریی بکات.

ئۆدیگارد لە 11ـی ئەیلوول لە یاریی هەڵبژاردەکەی بەرامبەر نەمسا، تووشی پێکان بوو، پێشبینی دەکرا بۆ ماوەی سێ هەفتە دووربکەوێتەوە.

پێنج رۆژ لەمەوبەر ئەستێرە نەرویجییەکە پەیامێکی دڵخۆشکەری بۆ هاندەران نارد و لەبارەی پێکانەکەی گوتی؛

دەمەوێت دوا زانیارییەکان لەبارەی پێکانەکەم بە ئێوە رابگەیەنم، هەفتەی رابردوو، پێشڤەچوونی زۆر باش لە دۆخی تەندروستیم هەبوو. ئێستا رۆژ دوای رۆژ باشتر دەبم و هەست دەکەم، خەریکە لەسەر رێچکەیەکی دروست دەڕۆم، ئەمەش بووەتە هاندەرێکی گەورە بۆ من، تاوەکو زیاتر خۆم ماندوو بکەم.

هیوادارم پێش وادەی دیاریکراو بگەڕێمەوە، لە دوای دەستپێکردنەوەی مەشقەکان، هەڵسەنگاندن بۆ دۆخی پاژنەی پێم دەکەین. ئەوەی دڵخۆشکەرە، رۆژ دوای رۆژ دۆخم باشتر دەبێت.

بەڵام لە دوایین پشکنینە پزیشکییەکان دەرکەوتووە پێکانەکەی سەری هەڵداوەتەوە، بەو هۆیە یاریزانەکە لە 10 یاریی داهاتووی یانەکەی بێبەش دەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button