ئه‌وروپاگرنگترین

هالاند مێژووی نووسیەوە

Yariga App

یاریگا –

ئێرلینگ هالاند بەردەوامە لە هەژاندنی تۆڕی گۆڵەکان و ئەمشەویش لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەکەی بە تۆمارکردنی دوو گۆڵ ناوی چووە مێژووەوە.

لە گەڕی سێیەمی یارییەکانی نەیشنزلیگ نەرویج و سلۆڤینیا رووبەڕووی یەکتربوونەوە و هەڵبژاردە سکەندەناڤیەکە بە سەرکردایەتی هالاند 3-0 یارییەکەی بردەوە و ئێرلینگ کە کاپتنی ڤایکینگەکان بوو توانی دوو گۆڵ تۆماربکات.

بەوەش بوو بە گۆڵکاری مێژوویی نەرویج و پێش یۆرگن یوڤێی هاونیشتیمانی دایەوە کە ئەمەیان لەنێوان ساڵانی 1928-1937 لە 45 یاریدا ئەنجامیدابوو.

ئەوەی مایەی سەرسوڕمانە، 34 گۆڵەکە هێرشبەرەکەی سیتی بە درێسی نەرویجەوە لە تەنها 36 یاریدا تۆماریکردووە. بۆیە بە ئەگەرێکی زۆرەوە ئەو ژمارە زیاتردەکات بەتایبەت کە تازە تەمەنی 24 ساڵە.

بۆ بیرهێنانەوە، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پۆرتوگالی بە 132 گۆڵ پێشەنگی گۆڵکارانە لەسەر ئاستی هەڵبژاردە. دۆن هێشتا بەردەوامە لە یاریکردن.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button