ئینگلتەراگرنگترین

لەوەتەی هاتنی تێن هاخ مان یونایتد چەندی لە گواستنەوەکاندا خەرجکردووە؟

Yariga App

یاریگا –

ئەنجامە خراپەکانی مانچێستەر یونایتد بە راهێنەرایەتی ئێریک تێن هاخ بووەتە جێی راپۆرتی هەمەلایەنەی میدیاکانی ئینگلتەرا و ئەم جارە کۆی بڕی ئەو پارەیە خراوەتەڕوو کە یانەکە لە گواستنەوەی یاریزاندا بۆ تێن هاخی خەرجکردووە.

راهێنەرە هۆڵەندیەکە لە مانگی ئەپرێڵ/نیسانی 2022 لە ئایاکسەوە هێنرایە ئۆڵدترافۆرد، لەو کاتەوە جگە لە دوو ناناوی وەک جامی یەکێتی ئینگلتەرا و کاراباو، نەیتوانیوە دەستکەوتێکی گەورەتری هەبێ لە ئاستی تینوێتی هاندەرانی مان یو. ئەوە و هەروەها پاشەکشێی زۆری یانەکە لەسەر سەکۆی ئەوروپی.

نوێترین زانیاریی بنکۆڵکاریی پیشانیدەدات کە کارگێڕی مانچێستەر یونایتد زۆر دەستکراوەبوونە لە بازاڕەکاندا و توانیویانە تا رادەیەکی زۆر خواستی راهێنەرەکە بەدیبهێنن لە گواستنەوەکاندا بەجۆرێک بڕی 650 ملیۆن یۆرۆیان لە هێنانی یاریزاندا بۆ ئۆڵدترافۆرد خەرجکردووە.

گرانترین یاریزان ئانتۆنی بەڕزایلیە کە 95 ملیۆن یۆرۆ بووە و پێشتر لە ئایاکس پێکەوەبوونە. راسموس هۆیلوند 74 و کاسیمیرۆ 71 ملیۆن یۆرۆ، لە گرانترین گواستنەوەکانی سەردەمی تێن هاخن.

هاوینی رابردوو کارگێڕی یانەکە دوای مشتومڕێکی زۆر بڕیاندا بە هێشتنەوەی ناوبراو، بەڵام خراپترین وەرزی دەستپێکردووە و لە پرێمەرلیگ لە پلەی 14 گیرساونەتەوە و لە یۆرۆپالیگیش لە دوو یاریدا خاوەنی تەنها 2 خاڵن.

بابەتی زیاتر

Back to top button