گرنگترین

ریزبەندیی : ریاڵ مەدرید خاوەنی گرانبەهاترین پێکهاتەی جیهانە

Yariga App

سەنتەری نێودەوڵەتی شیکاری تۆپی پێ لە نوێترین راپۆرتیدا گرانبەهاترین پێکهاتەی ئێستای جیهانی دەستنیشانکردووە.

سەنتەرەکە سەرجەم ئەو یاریزانانە هەژمار دەکات کە گرێبەستیان هەیە لەگەڵ یانەکە، بە یاریزانانی تیمی لاوان و هەروەها ئەوانەش کە بە خواستن یاری بۆ یانەی دیکەن.

ریاڵ مەدرید خاوەنی 34 یاریزانی فەرمییە و بەهای سەرجەمیان پێکەوە 1728 ملیۆن یۆرۆیە بە جیاوازی 257 ملیۆن یۆرۆ لە نزیکترین یانەی کە مانچێستەر سیتییە بە 1471 ملیۆن یۆرۆ.

هەروەها بە تێکڕای نرخی هەر یاریزانێکی مەدرید 50.8 ملیۆن یۆرۆیە. لەمەشدا مەدرید هەر یەکەمە و مان سیتی دووهەمە بە 37 ملیۆن یۆرۆ بۆ هەر یاریزانێک.

لۆس بلانکۆس بە هەبوونی هەریەک لە کیلیان ئێمباپێ، ڤینیسیوس جونیۆرز، جود بێڵینگهام و رۆدریگۆ بەهای یانەکە گەیشتووەتە ئاستێکی پێوانەیی و نرخیان هەریەکەیان لە نێوان 100-200 ملیۆن یۆرۆیە.

ئەوەی جێگە سەرنجە ئەوەیە یانەکانی برایتن هەڤ ئەلبیۆن و بایەرن لیڤەرکوسن لە پێش یانەکانی وەک بایەرن میونشن، ئینتەرمیلان، ئەیسی میلان، یوڤێنتۆس و ئەتڵەتیکۆ مەدرید دێن.

تەواوی ریزبەندییەکە

  1. ریاڵ مەدرید 1728 ملیۆن یۆرۆ
  2. مانچێستەر سیتی 1471 ملیۆن یۆرۆ
  3. چێڵسی 1388 ملیۆن یۆرۆ
  4. ئارسناڵ 1225 ملیۆن یۆرۆ
  5. بارسێلۆنا 1124 ملیۆن یۆرۆ
  6. لیڤەرپوول 1099 ملیۆن یۆرۆ
  7. پاریس سان جێرمان 1088 ملیۆن یۆرۆ
  8. مانچێستەر یونایتد 989 ملیۆن یۆرۆ
  9. تۆتنهام هۆتسپێرز 886 ملیۆن یۆرۆ
  10. بایەرن لیڤەرکوسن 862 ملیۆن یۆرۆ
  11. برایتن هەڤ ئەلبیۆن 807 ملیۆن یۆرۆ
  12. بایەرن میونشن 801 ملیۆن یۆرۆ
  13. ئینتەرمیلان 800 ملیۆن یۆرۆ
  14. ئەیسی میلان 762 ملیۆن یۆرۆ
  15. ئەتڵەتیکۆ مەدرید 752 ملیۆن یۆرۆ

بابەتی زیاتر

Back to top button