ئیسپانیافه‌ره‌نسا

دیشامب هۆکاری راستەقینەی بانگهێشتنەکردنی ئێمباپێی ئاشکراکرد

Yariga App

دیدیە دیشامب راهێنەری هەڵبژاردەی فەڕەنسا وەڵامی ئەو دەنگۆیانە دەداتەوە کە گووایە کیلیان ئێمباپێ لەژێر فشاری ریاڵ مەدرید بانگهێشتی فەڕەنسا کراوە.

ئێمباپێی کاپتنی کەڵەشێرەکان رووبەرووی رەخنەی زۆری هاندەرانی وڵاتەکەی بووەوە پاش ئەوەی لە کۆتا یاری یانەکەی بەشداریکرد بەڵام بەبیانووی پێکان گەشتی ئیسرائیل و بەلجیکا ناکات لەگەڵ فەڕەنسا و بانگهێشتنەکراوە.

فەڕەنسا ئەمڕۆ رووبەرووی ئیسرائیل دەبێتەوە و دیشامب بەر لەو یارییە بۆ میدیاکان وتی “ئێمباپێ بەرامبەر ڤیاریاڵ یاری کرد بەڵام لە دۆخێکی جەستەیی باش نەبوو. بڕیاری بانگهێشتنەکردنی بڕیاری من بوو چونکە 100٪ چاک نەبووەتەوە”.

هاوکات، ئاورێلیان چوامێنتی هاوتیمی ئێمباپێ کە لە جێگەی ئەو کاپتنی هەڵبژاردەکەیەتی لەلایەن خۆیەوە رەتیکردەوە ریاڵ مەدرید هیچ رۆڵێکی هەبووبێت لەوەی ئێمباپێ بانگهێشتی فەڕەنسا نەکرێت.

کەڵەشێرەکان لە خولی نەتەوەکانی ئەورووپادا سێ خاڵی لە دوو یاری بەدەستهێناوە دوای شكست بەرامبەر ئیتاڵیا.

بابەتی زیاتر

Back to top button