ئه‌وروپائیسپانیائینگلتەرا

نایکی پێلاوی ئاڵتوونی بۆ ڤینیسیوس و رۆدری درووست دەکات

Yariga App

یاریگا –

کۆمپانیای نایکی خەریکی ئامادەکردنی دوو پێلاوی ئاڵتوونی تایبەتە بۆ هەریەکە لە یاریزانان ڤینیسیوس جونیۆر و رۆدری.

ماوەی چەند هەفتەیەکە کۆمپانیای نایکی کار لەسەر درووست کردنی پێڵاوی ئاڵتوونی دەکات کە پەیوەندی بە باڵۆن دۆرەوە هەیە و رێز لەبراوەی خەڵاتەکە دەگرێت.

ئەم کۆمپانیایە جگە لە ڤینیسیۆس، سەرنجی لەسەر رۆدرییشە. چوونکە ئەم دوو یاریزانە دوو چانسی گەورەن بۆ بردنەوەی خەڵاتەکە. لە کاتێکدا لە ئیسپانیا پێیان وایە ئەستێرە بەڕازیلییەکە خەڵاتی باڵۆن دۆر بەدەست دەهێنێت، لە ئینگلتەراش پێیان وایە ئەو یاریزانە ئیسپانییە چانسی زیاتری هەیە.

بۆیە نایکی دیزاینێکی تایبەتی بۆ هەردوو ئەستێرەکە ئامادە کردووە. رۆدری کە لە یاریی بەرامبەر ئارسیناڵ تووشی پێکانێکی سەختی ئەژنۆی بوو و و پێکانەکەی بووە هۆی ئەوەی ئەم وەرزە لە یاریی کردن دابڕێت، بەڵام، باڵۆن دۆر دەتوانێ ببێتە پاداشتێک بۆ ئەو ئاستە نایابەی کە ساڵی رابردوو لەگەڵ سیتی و ئیسپانیا پێشکەشی کرد.

رۆدری دوای ئەوەی پار پلەی پێنجەمی لە ریزبەندی بەربژێرەکانی باڵۆندۆر بەدەست هێنا، پێدەچێت ئەمساڵ تەنیا ڤینیسیۆسی وەک گەورەترین رکابەری خۆی ببینێت. هەر لەبەر ئەم هۆکارەش ​​کۆمپانیای نایکی هەموو شتێکی ئامادە کردووە بۆ ئەوەی هەریەکێک لەوانە کە خەڵاتەکەی بەدەستهێنا، وەشانێکی تایبەتی پێڵاوی رەنگی ئاڵتوونی بەناوی ئەوەوە بڵاوبکرێتەوە.

وەرزی رابردوو ڤینی لەگەڵ ریال مەدرید نازناوی لالیگا و چامپیۆنزلیگی بەدەستهێنا، و رۆدری لەگەڵ ئیسپانیا بووە پالەوانی یۆرۆ و لەگەڵ سیتی پرێمەرلیگی بردەوە و یەکێکن لەو 30 بەربژێرەی کێبڕکێ لەسەر بەدەستهێنانی خەڵاتی باڵۆن دۆری ئەمساڵ دەکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button