تێنسگرنگترین

رافایل نادال بەفەرمی وازهێنانی یەکجارەکی لە یاریکردن راگەیاند

Yariga App

یاریگا –

رافایل نادال بەفەرمی وازهێنانی یەکجارەکی لە یاریکردن راگەیاند و چیدیکە یاریی بە تۆپە زەردەکە ناکاتەوە.

رافایل نادال تێنسزانی بەناوبانگی ئیسپانی لە هەژماری خۆی لە سۆشیاڵ میدیا لە رێگای ڤیدیۆیەکی تایبەتەوە بڕیاری وازهێنانی لە یاریکردن راگەیاندووە، تێنسزانە 38 ساڵانەکە بەیەکجاریی واز لە تێنس دەهێنێت.

نادال کە 22 نازناوی گراندسلامی لە کاروانی وەرزشی خۆی بەدەستهێناوە، مانگی داهاتوو لە جامی دەیڤز لە مالاگا دوایین یاریی لە کاروانی وەرزشی خۆی دەکات، کە لە یاریی کۆتایی نوێنەرایەتی هەڵبژاردەی ئیسپانیا دەکات.

نادال لە پەیامە ڤیدیۆییەکەیدا دەڵێت :’من لێرەم بۆ ئەوەی پێتان بڵێم من واز لە یاریکردن دەهێنم، لە راستیدا ئەم چەند ساڵەی دوایی بۆ من زۆر قورس بوون، بەتایبەتی دوو ساڵی دوایی’.

نادال لە کاروانی وەرزشی خۆیدا 92 نازناوی بەدەستهێنا، کە 22 نازناقوی گراند سلام و 36 نازناوی جامی ماستەرز بوون، ماتادۆرەکە لە کاروانی وەرزشی خۆیدا 1080 بردنەوە و 227 دۆڕانی بەدەستهێنا.

بابەتی زیاتر

Back to top button