ئیسپانیاگرنگترین

ئالڤارۆ مۆڕاتا؛ خەریکبوو خەمۆکی کۆتایی بە کاروانی وەرزشیم بهێنێت

Yariga App

یاریگا –

ئالڤارۆ مۆڕاتا ئاشکرای دەکات بەهۆی خەمۆکی ئاتلێتیکۆ مەدریدی جێهێشتووە.

ئالڤارۆ مۆڕاتای ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئیسپانیا لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ کۆپێ چەند نهێنییەکی ژیانی ئاشکرا دەکات، هۆکاری جێهێشتنی ئاتلێتیکۆ مەدریدیش رووندەکاتەوە.

مۆڕاتا و خامۆکی

بەدەست خەمۆکی دەمناڵاند، بەردەوام لە ترس و دڵەڕاوکێدا بووم، هەموو شەوێک دەبوو لەگەڵ کەسێکی دیکەی ناو ناخم بجەنگم، لەوکاتەدا بۆمن باشترین بڕیار جێهێشتنی ئیسپانیا بوو، چوونکە بەرگەی شتەکانم نەدەگرت.

هاوکاری کەسە نزیکەکان

بە کاتێکی زۆر سەختدا تێپەڕیم، لەوبڕوایەدا نەبووم جارێکی دیکە لاپچینەکانم لەپێ بکەمەوە و بۆ یاریکردن بگەڕێمەوە یاریگا. بەڵام سوپاس بۆ دیێگۆ سیمیۆنی، کۆکێ، میگێک ئانخێل، پزیشکەکەم و زۆر کەسی دیکە، کە بۆ تێپەڕاندنی ئەو دۆخە هاوکارییان کردم. هەمیشە ئەوەی لە تەلەڤیزیۆن و سۆشیاڵ میدیا دەیبینین راستییەکان نین، هەندێک جار وا پێویست دەکات نمایش بکەین، بەڕاستی سەختترین کاتی ژیانمدا تێدەپەڕیم.

مەترسییەکانی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا

سێ مانگ بەر لە دەستپێکی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا لەخۆم دەپرسی ئاخۆ جارێکی دیکە دەتوانم یاریی بکەمەوە یاخود نا. نەمدەزانی چیم بەسەر هاتووە بەڕاستی ئاڵۆز بوو، دۆخەکە بەو جۆرە بوو ئەو شتەی زۆرم خۆشدەویست (تۆپی پێ) لەوکاتەدا زۆر رقم لێی دەبوو، زۆر ئاڵۆز بوو.

کێشە خێزانییەکان 

دۆخەکە بۆ خێزانەکەشم زۆر سەخت بوو، شەرمم دەکرد لەگەڵ منداڵەکانم بچمە دەرەوە. دوای هەر یارییەک لەگەڵیان دەچوومە دەرەوە تووشی رووداوێکی ناخۆش دەبووین، بەهۆی رووداوەکانی یارییەکە رووبەڕووی هێرشی خەڵکی دەبوومەوە، بەردەوام لەبەرچاو منداڵەکانم جنێو و قسەی نەشیاوم پێدەگوترا وای لێهاتبوو شەرمم دەکرد لەگەڵیان بۆ بازاڕیش بڕۆم، تا کار گەیشتە ئەوەی منداڵەکانم بێزاربوون و ئامادە نەبوون چیتر وەک باوکێکی ئاسایی لەگەڵم بێنە دەرەوە.

هۆکاری جێهێشتنی ئاتلێتیکۆ مەدرید 

سەرەتا بیرم لە مانەوە کردەوە و بەڕاستی حەزم دەکرد لە ئاتلەتیکۆ بمێنمەوە، بیرم دەکردەوە بەهۆی هەڵکشانی تەمەنم و شتەکانی دیکەی دەرەوەی تۆپی پێ رەنگە نەتوانم یاریی بۆ هەڵبژاردەی ئیسپانیا بکەمەوە. بۆیە لەوبڕوایەدابووم باشترین شت جێهێشتنی ئیسپانیایە چونکە لە ئیتاڵیا رووبەڕووی ئەو هێرشانە نابمەوە.

مۆڕاتا لە هاوینی رابردوو بەبڕی 13 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە ئەیسی میلان کرد. لە حەوت یاریی دوو گۆڵی بۆ یانەکەی کردووە و گۆڵیکی دروستکردووە. هەر لەو هاوینە لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیسپانیا نازناوی جامی نەتەوەکانی ئەوروپای بەدەستهێنا.

نەڵام هەر مانگێک دوای یارییەکانی یۆرۆی 2024 ئالڤارۆ لە هاوژینەکەی جیابووەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button