ئیسپانیاگرنگترین

ئەستێرەیەكی مەدرید درەنگتر لە وادەی چاوەڕوانكراو دەگەڕێتەوە

Yariga App

یاریگا –

وادەی گەڕانەوەی دەیڤد ئالابا ئەستێرەی نەمسایی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی بۆ یاریگاكان دیاریكرا.

لە كۆتایی ساڵی رابردوو ئالابا تووشی پچڕانی بەستەری ئەژنۆی بوو بەهۆیەوە ماوەیەكی زۆرە لە یاریگاكان دووركەوتووەتەوە.


بە گوێرەی زانیارییەكانی تۆڕی رێلیڤۆ، گەڕانەوەی ئالابا بۆ یاریگاكان سەرەتای ساڵی 2025 دەبێت، دوای ئەوەی چاوەڕوانكرا لەم مانگەدا بگەڕێتەوە.

ئاماژە بەوەشكراوە، هەفتەكانی كۆتایی بۆ ئالابا لە ڤاڵدیباس زۆر باش بووە و یاریزانەكە دەستی بە چاكبوونەوە كردووە، كارلۆ ئانچێلۆتی ئالابا بە یاریزانێكی سەرەكی تیمەكەی دەزانێت و نایەوێت پەلە لە گەڕانەوەی بكرێت. دەیەوێت بە تەواوی و بە رێژەی %100 لە پێكانەكەی چاكبێتەوە. چاوەڕوان دەكرێت سەرەتای ساڵی داهاتوو بگەڕێتەوە یاریگاكان.

دەیڤد ئالابا و كارلۆ ئانچێلۆتی

ئالابا لە هاوینی ساڵی 2021 بە گرێبەستێكی ئازاد لە ریزەكانی بایرن میونشنەوە پەیوەندی بە ریال مەدریدەوە كرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button