ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئەستێرەیەکی پرێمەرلیگ؛ شانازی دەکەم ناوم بە ریال مەدرید بەستراوەتەوە

Yariga App

یاریگا –

پێدرۆ پۆرۆی ئیسپانی وەڵامی دەنگۆکان لەبارەی پەیوەندیکردنی بە ریال مەدرید دەداتەوە.

چەند وەرزێکە ریال مەدرید بەدەست کێشەکانی هێڵی بەرگری و پێکانە سەختەکانی بەرگریکارەکانی دەناڵینێت، هەڵکشانی تەمەنی بەرگریکارەکان یەکێکی دیکەیە لە گرفتەکانی هەر بۆیە بەردەوام ناوی چەند بەرگریکارێکی دیاری ئەوروپا بە یانە مەدریدییەکە دەبەستتێتەوە.

پێدرۆ پۆرۆی ئیسپانی و ئەستێرەی یانەی تۆتنهام لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ ماڵپەڕی رێلێڤۆ ئاشکرای دەکات، شانازی بەوەوە دەکات، کە ناوی بە ریال مەدریدەوە دەبەسترێتەوە.

شانازی دەکەم، کە ناوم بە ریال مەدرید دەبەسترێتەوە، ئەوە واتای ئەوەیە شتەکان بەباشی دەکەم. ئەگەر بڕیاربێت رۆژێک ئەوە رووبدات ئەوا هەر روودەدات، بەڵام ئێستا سەرجم لەسەر یانەکەی خۆمە.

بەرگریکارە تەمەن 25 ساڵانییەکە بۆ دوو یاریی داهاتووی هەڵبژاردەی ئیسپانیا بانگهێشتکراوە، کە لە 12 و 15ـی ئەم مانگە لە یارییەکانی گەڕی سێیەم و چوارەمی خولی نەتەوەکانی ئەوروپا رووبەڕووی هەڵبژاردەکانی دانیمارک و سڕبیا دەبنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button