ئینگلتەراگرنگترین

ئارسیناڵ ژیانی ئەستێرەیەکی ئیتاڵی دەگۆڕێت

Yariga App

یاریگا –

ریکاردۆ کالافیۆری ئیتاڵی ئاشکرای دەکات ئارسیناڵ بەتەواوی ژیانی گۆڕیووە.

کالافیۆری لە مێرکاتۆی هاوینەی 2024 بەبڕی 45 ملیۆن یۆرۆ لە یانەی بۆڵۆنیای ئیتاڵییەوە پەیوەندی بە یانەی ئارسیناڵی ئینگلیزی کرد.

بەرگریکارە تەمەن 22 ساڵانییەکە لە نوێترین لێدوانی ئاشکرای دەکات، دوای پەیوەندیکردنی بە ئارسیناڵ ژیانی بەتەواوی گۆڕاوە و ئێستا زیاتر هەست بە بەرپرسیارێتی دەکات و لە گەنەرز دڵخۆشە.

هەموو شتێک بەباشی دەڕوات، دوای شەش مانگی دیکە شتەکان باشتر دەبن، ئارسیناڵ ژیانی گۆڕیم، هەست بە بەرپرسیارێتی دەکەم، زۆر دڵخۆشم و بەدڵمە کە دەبینم خەڵکی لێرە چاوەڕوانی کاری گەورەم لێدەکەن.

ریکاردۆ لەم وەرزە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا 8 یاریی بۆ ئارسیناڵ کردووە، بەکۆی گشتی 473 خولەک یاریی کردووە و گۆڵێکی بۆ یانەکەی کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button