ئیسپانیاگرنگترین

چێزنی: تواناكانی ئەو یاریزانە سەرسامی كردم

Yariga App

یاریگا –

ڤۆسیێچ چێزنی، گۆڵپارێزی پۆڵەندی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی بە تواناكانی پاو كوبارسی ئەستێرەی لاوی یانە ئیسپانیەكە سەرسامە.

تێر شتیگن گۆڵپارێزی سەرەكی بارسێلۆنا لە یاری بەرامبەر ڤیاڕیال لە گەڕی شەشەمی لالیگا تووشی پێكان بوو بەهۆیەوە یاریگای جێهێشت و دوای پشكنینە پزیشكیەكان دەركەوت كە تووشی پچڕانی بەستەری ئەژنۆی بووە و ئەم وەرزە بۆ گۆڵپارێزە ئەڵمانیەكە كۆتاییهاتووە.

دوای پێكانەكەی شتیگن بارسێلۆنا پەیوەندیان بە چێزنی كرد و لە بڕیاری وازهێنانی لە یاریكردن پەشیمان بووەوە و بۆ ماوەی وەرزێك پەیوەندی بە یانە كەتەلۆنییەكەوە كرد.


لە لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەی سپۆرت و لە وەڵامی ئەو پرسیارەی كە كام یاریزان سەرسامی كردوویت، چێزنی گوتی:

ئەگەر راستەوخۆ لە ناو یاریگا سەیری یارییەكان بكەیت ئەوا شتەكان تەواو جیاوازە لەوەی لە تەلەڤزیۆندا دەیبینیت، دەتوانیت شێوازی مامەڵەكردنی یاریزانەكان ببینیت. كوبارسی تەواو بۆ من جیاواز بوو، دوای ئەوەی لە تیڤی سەیرمكرد چاوەڕێی ئەوەم دەكرد یاریزاێكی سەردەمیانە بێت.

ئەو بەرگریكارێكی زۆر باشە بە تۆپەوە، كاتێك لە شاشە دەیبینیت بەرگریكارێكی نەرمە، بەڵام لە راستیدا بەهیچ شێوەیەك نەرم نییە و بڕیاری زۆر باش دەدات، یاریزانێكی كوالێتی بەرزە و بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی یاریكردنم لەگەڵیدا.

لەم وەرزەدا كوبارسی بەشداری لە 11 یاریدا كردووە و توانیویەتی گۆڵێك درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button