ئیسپانیاگرنگترین

كوبارسی پاڵێوراوانی خەڵاتی باڵۆن دۆر دەستنیشان دەكات

Yariga App

یاریگا –

پاو كوبارسی، ئەستێرەی لاوی هەڵبژاردەی ئیسپانیا و یانەی بارسێلئنای هەمان وڵات پاڵێوراوانی خەڵاتی باڵۆن دۆر بۆ ساڵی 2024 ئاشكرا دەكات.

پاڵێوراوانی خەڵاتی باڵۆن دۆر كەم بووەتەوە بۆ 30 پاڵێوراو و چاوەڕوان دەكرێت 18 رۆژی دیكە ناسنامەی براوەی باڵۆن دۆر ئاشكرا بكرێت.


لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا كوبارسی گوتی:

تەمەنم 11 ساڵان بوو كاتێك بارسێلۆنا لە پاڵەوانییەتیەكی لاوان منیان بینی، خەونی من پەیوەندیكردن بە بارساوە بوو.

لە پۆلی دووەمی ناوەندیدام، دەمەوێت هاوسەنگی لە نێوان خوێندن و تۆپی پێدا درووست بكەم، حەز دەكەم بەشێك بخوێنم كە پەیوەندی بە بازاڕكردن یان بەڕێوەبردنی كارەوە هەبێت.

من هەمیشە سوپاسی چاڤی دەكەم، بۆ هەموو ئەو كارانەی بۆ منی كرد و لە دەرەوە و ناوەوەی یاریگا یارمەتی دام.

تۆپی ئاڵتوونی لە نێوان رۆدری، كارڤاخال و ڤینیسیۆس دایە، هیوادارم رۆدری بیباتەوە.

لەم وەرزەدا كوبارسی بەشداری لە 11 یاریدا كردووە و توانیویەتی گۆڵێك درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button