ئیسپانیاگرنگترین

ریاڵ مەدرید “بەهەر نرخێک”بێ یاریزانێکی ئارسیناڵی دەوێ

Yariga App

یاریگا –

یانەی ریاڵ مەدرید ئەستێرەیەکی ئارسیناڵی خستووەتە بەرنامەی لەپێشینەی گواستنەوەکانی هاوینی و دەیەوێ بیگوازێتەوە بۆ سانتیاگۆ بێرنابیۆ.

مەدرید لە هێڵی بەرگری پێویستی بە دڵێکی بەرگریکارە بەتایبەت کە تەمەنی ئانتۆنی رۆدیگەر روو لە هەڵکشانە.

بەگوێرەی زانیاریەکانی ئالێکس بێرناردی رۆژنامەنووسی فەڕەنسی، شاهانەکانی ئیسپانیا ویلیام سالیبا دەکەنە ئامانجی یەکەمیان بۆ گواستنەوەکانی هاوینی 2025.

وەک ئەو رۆژنامەنووسە زانیوشیەتی، ریاڵ ئامادەیە هەر نرخێک دادەنرێ لەسەر یاریزانە فەڕەنسیەکە، ئەوان ئامادەن دابینی بکەن بەو مەرجەی گەنەرز رازی بێت دەستبەرداری ببن.

ئەم هەواڵە لەکاتێکدایە مێرەنگی چاوی لە گواستنەوەی ئالیکساندەر ئاڕنۆڵدیشە لەم زستانە بۆ شوێنگرەوەی دانی کارڤاخال کە پێکان تا کۆتایی وەرزەکە دووریخستووەتەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button