ئینگلتەراگرنگترین

راهێنەر داهاتووی مانچێستەر یونایتد دەستنیشانکرا

Yariga App

یاریگا –

سەرچاوەکان لە ئینگلتەراوە زانیاریی و پێشهاتی نوێیان خستەڕوو سەبارەت بە راهێنەری دوای ئێریک تێن هاخ.

ئەنجامەکانی مان یو لەسەردەستی راهێنەرە هۆڵەندیەکە تا دێت لە خراپەوە بەرەوخراپتر چووە لەوەتەی دەستپێکی وەرزەکەوە، ئەوەش وایکرد سێر جیم راتکڵیفی هاوخاوەن چیتر ئارام نەگرێت و بەگوێرەی زانیاریەکانی چەند کاتژمێری رابردوو، سەرمایەدارە ئینگلیزیەکە پێی وابووە ئیتر کاتی گۆڕانکارییەکەیه.

ئێستا و بەگوێرەی نوێترین زانیاریی کە سکای سپۆرتس بڵاویکردووەتەوە، ئۆلی گونار سۆڵشایەری راهێنەری پێشوویان دەگەڕێننەوە و بەشێوەی کاتی تا کۆتایی وەرزەکە لەگەڵ شەیتانە سوورەکان بەردەوامدەبێ.

راهێنەرە نەرویجیەکە ساڵی 2018 لە جێگەی جۆزێ مۆرینیۆ ئەرکەکەی پێسپێردرا و تا ساڵی 2021 مایەوە. لەو ماوەیەدا هیچ نازناوێکی نەبردەوە. ئەوەی لە بیری هاندەرانی یانەکەدا مابێ لە سەردەمی راهێنەرایەتی سۆڵشایەر، گەیشتنیان بوو بە فیناڵی یۆرۆپالیگی 2020-2021.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button