ئیتاڵیاگرنگترین

دیبالا دەچێتە دەرەوەی پێنج خولە بەهێزەکەی ئەوروپا

گفتوگۆیەکان لەم رۆژانەدا دەستپێدەکەن

Yariga App

یاریگا –

یانەی دیبالا نزیکە لە جێهێشتنی رۆما و لەم چەند رۆژەی داهاتوودا گفتوگۆ بۆ یەکلاکردنەوەی گواستنەوەکەی دەستپێدەکات.

ئەستێرە ئەرجەنتینیەکە زیاتر لە 12 ساڵە لە ئیتاڵیا یاریی دەکات و یەکەم جار لە دەرگای یانەی پالێرمۆوە هاتە ئەو خولە بەهێزەوە. لە 2015-2022 لە ریزی یوڤێنتوس و لەدوای ئەو ماوەشەوە تا ئێستا له ریزی گورگەکانی پایتەخت یاریی دەکات.

بەگوێرەی سەرچاوەی سپۆرت میدیاسێتی ئیتاڵی، یانەی گالاتاسەرای تورکی خواستیان پیشانداوە بۆ گواستنەوەی پاولۆ کە گرێبەستەکەی لە رۆما ساڵی2025 بەسەردەچێ.

هەمان سەرچاوە ئاشکراشی کردووە کە هەردوو یانە ئامادەکارییان کردووە بۆ سازدانی کۆبوونەوە سەبارەت بە گفتوگۆ لەسەر گواستنەوەی ئەو یاریزانە لە چەند رۆژی داهاتوودا.

یاریزانە 30 ساڵانەکە لەم وەرزەدا لەسەرجەم پاڵەوانێتیەکاندا بەشداری 7 یاری کردووە و خاوەنی تاکە گۆڵێکە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button